ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٢٥"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ٢٥"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
لەسەر ھەڵەکانی خۆت لۆمەی ھاوپیشەکانت مەکە، باشترە پێکەوە ھەوڵبدەن کێشەکان چارەسەر بکەن، خۆشەویستەکەت زۆر متمانەی پێتە ڕاشکاوبە لەگەڵیدا.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەمڕۆ واز لە پۆستەکەت دەھێنیت بۆئەوەی کارە تەواونەکراوەکانی پێشترت تەواوبکەیت و ھەنگاوی سەرکەوتوتر بنێیت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
لەکاتی گۆڕانکاری و دروستبوونی کێشەدا ھەوڵبدە ھێمنی و لەسەرخۆییت بپارێزیت، تا کاریگەری خراپی لەسەر کارەکەت نەبێت، چونکە توانای زاڵبونت بەسەر کێشەکاندا ھەیە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
دەستبکە بەو پڕۆژە نوێیەی کە ماوەیەکی زۆرە پلانت بۆ داڕشتووە، ئەمڕۆ دەرفەتی بەدەستھێنانی ئامانجەکەتە، لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا خۆت بگونجێنە و زۆر لە ھاوبەشی ژیانت توڕە مەبە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێش لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردن ھیچ بڕیارێک لەسەر ھەنگاوەکانی ژیانت مەدە، بەتایبەت لەڕووی پیشەییەوە، کەسایەتی ڕاستگۆی خۆت بپارێزە و بە وریاییەوە ڕەفتار لەگەڵ کەسی نەناسراودا بکە.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
پێویستە پێش ھەر خەرجییەک چاوێک بە لایەنی داراییتدا بخشێنیتەوە و بزانیت پاشەکەوتت لە چ ئاستێکدایە، زیادەڕەویکردن لە خەرجیدا زیانی بۆ ژیانی تایبەتی و پیشەییت دەبێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەھۆی تێکچونی پەیوەندییە سۆزدارییەکەتەوە ماوەیەک ھەست بە گۆشەگیری و بێزاری دەکەیت، باشترە کۆنترۆڵی ھەستەکانت بکەیت، ئەو دۆخە تێدەپەڕێنیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەرکاتێک زانیت بەرھەمی کارەکەت باش نییە پێویست ناکات لەسەر ڕێنماییە کۆنەکان بڕۆیت، ھەوڵبدە ڕێنماییەکان بگۆڕیت و ڕێگەیەکی جیاوازتر پەیڕەو بکەیت، بۆ باشتربوونی کارەکەت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەنێوان خۆت و ھاوبەشی ژیانت کەمێک ھەڵە تێگەیشتن دروستدەبێت، ڕێگەمەدە کاریگەری خراپی بۆسەر ژیانت ھەبێت و کەسانیتر دەستێوەردان بکەن، بە ھێمنییەوە کێشەکان چارەسەربکە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
کارەکانی ئەمڕۆت دوامەخە بۆ سبەینێ، بەڵکو لەکاتی خۆیدا ئەنجامیان بدە، پەیوەندییە سۆزدارییە کۆنەکەت لەیادبکە و زۆر بیری لێ مەکەرەوە، تا بتوانیت پەیوەندییەکی نوێ و سەرکەوتوو دروستبکەیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەو بڕوابوونە زۆرەی کە بە خۆتت ھەیە ھۆکاری سەرکەوتنتە لە کارەکەتدا، و ھاوپیشەکانت بە کەسێکی بەھێز لێت دەڕوانن، بەڵام ئاگاداربە زۆر کارکردنیش ماندوت دەکات، بۆیە پێویستە کەمێک پشوو وەربگریت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
زۆر ھەوڵبدە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، ڕێگەمەدە ماندوێتی کارکردن کاریگەری خراپی بۆسەر پەیوەندییە سۆزدارییەکەت ھەبێت، تێبگە کە ھاوبەشی ژیانت وەکو تۆ ماندووە و پێویستی بە پشوو و گەشت ھەیە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟