ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢٧ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ "٢٧ـی ئاب

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
بڕوات بە تواناکانی خۆت ھەبێت و ڕێگە مەدە ھیچ کەسێک و ھیچ شتێک ڕێگری بکات لە گەشتن بە خەونەکانت، لەم ڕۆژانەدا ھەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
پابەندبە بە بەڵێنەکانت و سووربە لەسەر گەشتن بە خۆشەویستەکەت، ئەو کەسانەی دەیانەوێت دوورتان بخەنەوە لە یەکتر ھیچ باشییەکی تۆیان ناوێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
کاتێک دەزانیت ڕووداوەکان لە کۆنترۆڵی تۆدا نین ھێندە دڵگران مەبە و چاوەڕێی کات بکە تا تێدەپەڕێت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
لەم ڕۆژانەدا گەشتێک ئەنجام دەدەیت و کەمێک ئارامی بە دەروونت دەبەخشیت، ماوەیەکی زۆرە ھیچ گرنگی بە خۆت نادەیت و تەنیا بیرت لای کێشەکانتە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کەمێک کات بۆ ھاوسەرەکەت تەرخانبکە، ماوەیەکە دەیەوێت قسەت بۆ بکات و کاتی نادەیتێ، ئاگاداربە کارەکەت نەبێتە ھۆی تێکدانی ژیانی خێزانیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
بۆ زیاتر سەرکەوتن کەمێک دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی واتلێدەکەن ھەست بە لاوازی بکەیت، لەم ڕۆژانەدا کارێک دێتە بەردەمت باش بیر بکەرەوە و قبوڵی بکە.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بارودۆخی دارایت بەرەو خراپبوون دەچێت، ئەمە وادەکات ھەست بە دوودڵی و شڵەژان بکەیت، ھێمن بە  و لەسەرخۆ بیر بکەرەوە دڵنیابە تێدەپەڕێت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
کەسێک دێتە ژیانتەوە دووبارە ھەموو خۆشییەکانت بۆ دەگەڕێنێتەوە و دەیەوێت ژیانت جوانتر بکات، ڕێگەی بدە و ڕابردوو لە یاد بکە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھیچ کات متمانە بە کەس مەکە ئەوەی ئەمڕۆ ھاوڕێتە ئەگەری ھەیە لە داھاتوودا ئازارت بدات، خۆت بە باشترینی خۆت دابنێ، زیاتر وەرزش بکە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
متمانە تاکە شتە کە ھیچ کات وەک خۆی لێنایەتەوە ئاگاداربە لە کارەکانتدا و ئازاری کەس مەدە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھێندە گرنگی مەدە بە وردەکاری ھەندێک کەس چونکە لە کۆتایدا بەھۆی ئەم خووەتەوە بە تەنیا دەمێنیتەوە، خودی کەسەکەو خۆشبوێت و دڵنیابە دەتوانێت ژیانت خۆش بکات.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
کاتێک کەسێک شتێکت لا باس دەکات پێویست ناکات لای کەسی دیکە باسی کەیتەوە چونکە دەبێتە کێشە، ئاگاداری ڕەفتارەکانت بە و خۆت لە کەس بە زیاتر مەزانە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟