ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٤"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ٤"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ماوەیەکی زۆرە دووریت لە ھاوڕێ و خێزانەکەت ئەمڕۆ دەرفەتێکی گونجاوە تا کاتی زیاتریان لە گەڵ بەسەربەریت و پێکەوە دڵخۆشبن.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کۆمەڵە ڕووداوێکی نوێ لە ژیانتدا ڕوودەدەن و توشی نا ئومێدیت دەکەن، ئاگاداری تەندروستیت بە و کەمێک پشوو بدە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بڕیارەکانت دروستە و ڕێگە مەدە ئەو کەسانەی بڕوایان بە تواناکات نییە ببنە بەربەست و پلانەکانت بشێوێنن.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
زۆر بڕوات بە ڕوودانی ڕووداوی باش ھەیە و ھەمیشە گەشبینیت، تواناکات لە کارێکدا بەکاربھێنە کە ئەنجامی باشی بۆ داھاتووت دەبێت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئاگاداری پەیوەندییە خۆشەویستیەکەت بە لەوانەیە پێویست بکات ھەندێک ڕەفتارت بگۆڕیت کە لە بەرژەوەندی خۆتدایە و ئەنجامی باشی دەبێت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەگەر بیرۆکە و پلانت بۆ ژیانت ھەیە ئێستا کاتی گونجاوە و دەتوانیت سەرەتایەکی نوێ دەستپێبکەیت، کارەکان باش دەبن و باری دارایت بەرەو باشتر دەچێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بیر لەو ڕووداوانەی ڕابردوو مەکەرەوە کە بێزاریان کردوویت، لە بیری بکە و پلانی نوێ بۆ ژیانت دابنێ ھەوڵ بدە زیاتر تێکەڵی کەسانی دیکە بیت و ھەمیشە بە تەنھا نەمێنیتەوە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئاگاداری باری دارایت بە و بە وریاییەوە مامەڵە بکە، ھەوڵ بدە ئەو بڕیارانە بدەیت کە بۆ ژیانت گونجاوە و بیر لە بیرۆکەی ئەو کەسانە مەکەرەوە کە دەیانەوێت شکست بھێنیت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
لە گەڵ ھاوڕێکەت برۆ سینەما و کاتێکی خۆش بەسەر بەرە، ھەوڵ بدە بە ئاڕاستەیەکی تری ژیاندا بڕۆیت کە دڵخۆشت بکات.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەو قسانەی ڕووبەرووت دەبنەوە لە لایەن کەسانێکەوە تۆ بەھێزتر دەکات، پشتگوێیان بخە و بەردەوام بە دڵنیا بە سەرکەوتوو دەبیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەم کارانەی ئێستات ئەو ئەنجامەی نابێت کە بیرت لێکردووەتەوە، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ھەموو کات ئەوە ڕوونادات کە پێشبینی دەکەیت، زیاتر ئاگاداری دەربڕینی ھەستەکانت بە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟