ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٥"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ٥"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
دووربکەوەرەوە لەو کەسانەی دەبنە کێشە بۆت، زیاتر کات لە گەڵ خێزانەکەت بەسەربەرە، خۆشەویستییان پێببەخشە وئارامی بگەڕێنەرەوە نێوانتان.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کۆمەڵە ڕووداوێک ڕوودەدەن کە ماندووت دەکەن و ناگەیتە ئەنجام، گەشبین بە و ئەو ڕاستیە بزانە ھەموو شت بە ئاڕاستەی تۆ نابێت، چاوەڕێی باشتر بکە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
پەیوەندیت لەگەڵ چواردەورەکەت باشتر دەبێت پاش ئەو ھەڵە تێگەیشتنەی ڕوویدا لە نێوانتاندا، بەڵام زیاتر ئاگاداری گفتوگۆکانت بە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەموو ھەوڵی خۆت بدە تا دەگەیت بە خەونەکانت، توانات زۆرە و گەشبینیت بە داھاتوو، بە بێ ترس پلانەکانت جێبەجێبکە.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کاتی گونجاوە بۆ پلانەکانت و بە باشی بەڕێوە دەچن، چەند ھەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت و ئاڕاستەی ژیانت بەرەو باشتر دەگۆڕێت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
پاش ماوەیەکی زۆر لە نا ئارامی دەرووونی دووبارە خۆشی دەگەڕێتەوە ژیانت و بڕیاری دروست دەدەیت و زیاتر ڕاستییەکانت بۆ دەرکەوتووە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کەمێک گۆڕانکاری لە ژیانتدا بکە و سیستمێکی نوێ دابنێ، کاتێکی زیاتر لەگەڵ ھاوڕێکانت بەسەر بەرە و گەشتێک ئەنجام بدەن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
لە کۆتایدا ئەوە ڕوودەدات کە خەونت پێوە دەبینی، سوپاسی ئەو کەسانە بکە کە بەردەوام پشتگیرییان کردوویت، ھاوڕێیەکت داوای یارمەتیت لێدەکات بەڵام بە وریاییەوە ڕەفتار بکە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
توانایەکی سەیرت ھەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ئەرکانەی پێت دەسپێرێت، بڕوات بە خۆتە و داھاتوویەکی گەش چاوەڕێت دەکات.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەگەر دەتەوێت پەیوەندییە خۆشەویستییەکەت پتەوتر بێت زیاتر بایەخی پێبدە و کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە، مەترسە و بوێرانە ڕەفتار بکە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
لە ماوەی داھاتوودا کەسێک دێتە ژیانتەوە کە زۆر خۆشیدەوێیت، ھەموو توانای خۆی بەکاردەھێنێت بۆ دڵخۆشکردنت، کاتی زیاتری پێبدە تا ئەنجامێکی باشتان ھەبێت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
زۆر بڕوات بە ڕوودانی ڕووداوی باش ھەیە و ھەمیشە گەشبینیت، تواناکات لە کارێکدا بەکاربھێنە کە ئەنجامی باشی بۆ داھاتووت دەبێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟