ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٥"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"٥"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەو ڕێنماییانەی کە ھاوڕێکانت پێتدەدەن بە دڵخۆشییەوە قبوڵیان دەکەیت و دووبارە چاو بە کارەکانتدا دەخشێنیتەوە، بیرۆکەی نوێت بۆ دێت و ھەنگاوی گرنگ دەنێیت.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
خۆشەویستەکەت پێویستی بەوەیە گوێی لە دەنگت بێت و ھەندێک قسەت لەگەڵ بکات، بۆیە مەھێڵە لە چاوەڕوانیدا بمێنێتەوە و کاتی بۆ تەرخان بکە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
لەگەڵ گرنگیدانت بە کارەکانت و بوارە گرنگەکانی ژیانت، ھەوڵبدە گرنگی بە تەندروستیت بدەیت و کات بۆ وەرزشکردن تەرخان بکەیت، چونکە جەستە و مێشکت پێویستی پێیەتی.


 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
گرنگی بەو کارانە بدە کە لە بەردەستتدایە و دووربکەوەرەوە لەو شتانەی کە تووشی کێشەت دەکەن و چارەسەریان قورسە.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
تۆ کەسێکی تێگەیشتوویت و ئازادی بەو کەسە دەدەیت کە دێتە ژیانتەوە و ڕاوبۆچوونی بە ھەند وەردەگریت، ئەمەش وادەکات کەسایەتییەکی سەرنجڕاکێشت ھەبێت.


 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەوەی لە تواناتدایە ئەنجامیبدە تا کۆتایی بە ھەموو ئاستەنگییەکان بھێنیت و مێشکت ئارام بکەیتەوە،بۆ ئەوەی بتوانیت کار لەسەر پڕۆژە نوێیەکان بکەیت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بێھێزمەبە لەبەردەم ئەو بەربەستانەی دێنە ڕێگەت و ڕووبەڕوویان ببەرەوە، ئەگەر جارێک سەرکەوتوو نەبوویت دووبارە ھەوڵبدە تا دەگەیت بەو سەرکەوتنەی کە چاوەڕوانی دەکەیت.


 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکە بۆ ئەوەی تووشی کێشە نەبیت لەگەڵ دەورووبەرەکەتدا و ھەستی کەس بریندار نەکەیت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ڕێگە مەدە کاردانەوە نەرێنییەکان کاریگەرییان ھەبێت لەسەر تەندروستیت، بەڵکو ھەوڵبدە بەخێرایی کۆتاییان پێبھێنیت و پارێزگاری لە تەندروستی دەروونیی و جەستەییت بکەیت.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
دۆخی ماددیت باشتر دەبێت ئەگەر بتوانیت لە کاتی خۆیدا ئەو کارانە ئەنجامبدەیت کە پێتدراوە، لە داھاتوودا ھەلی کاری باشترت بۆ دێت و ھەنگاوی گەورە دەنێیت.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
دووربکەوەرەوە لە ھەموو خۆگەورەکردنێک و خۆبە زلزانینێک لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، چونکە ئەو ڕۆژبەڕۆژ زیاتر خۆشی دەوێیت و شایەنی ئەوە نییە.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
لە ھەموو ئەو شتانە دووربکەوەرەوە کە دەبنە ھۆی تووشبوونت بە دڵەڕاوکێ و دوودڵی بەردەوام، چونکە ئەمە کاریگەری خراپی لەسەر کارەکەت و ھاوسەرەکەت دەبێت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟