ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٣"ـی ئەیلول

بەختی ئەمڕۆ "٣"ـی ئەیلول

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ تووشی ھەندێک دۆخ دەبیتەوە کە تۆ دەگەیەنێتە ئاستەنگییەکی زۆر، گرنگترین شت ئەوەیە متمانەت ھەبێت بەتواناکانت، بەھۆی ئەوەی توانات ھەیە دۆخەکە بگۆڕیت، ئەگەر لەکارەکەت ڕووبەڕووی کێشە بوویتەوە، ھەوڵبدە زاڵبیت بەسەریدا ڕێگەیەکی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ چارەسەرکردنیان، بەھۆی ئەوەی کێشەکانت لەبەردەمتدا پەیدا دەبن، بۆ ئەوەی فێری شتی نوێ بیت.
بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥

زۆر بە دەگمەنی بە دۆخێکی وەھا جێگیر تێپەڕدەبیت، ئەمەیش ھاوکاریت دەکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی نزیک چاک بکەیتەوە، بەم شێوەیە کێشەکان ون دەبن، کە ماوەیەکە وا ھەست دەکەیت چارەسەریان ئاستەمە، ئێستە لە قوڕسایی ڕابردوو ڕزگارت دەبێت، ئەمەیش بە شێوەیەکی ئەرێنی پاڵپشتیت دەکات، بۆ ئەوەی پانتایەکی فراوان بۆ داھاتوو دابنێیت.
 
بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦

بەشێوەیەک لە شێوەکان دەست دەکرێت بە ھەڵسەنگاندنی کارەکانت یان بیرۆکەکانت، ئەگەر دۆخەکە بەپێی ئارەزووی خۆت بەڕێوە نەچوو، دەبێت بە ھەنگاوێک بچیتە دواوە، بەھۆی ھەڵەی کەسانی دیکە یان بارودۆخی ئێستەکە، واباشترە ئامادەکاری بکەیت و خۆڕاگر بیت، بۆ ئەوەی سەرکەوتن لەشتە ھەستیارەکان بەدەست بھێنیت.
 
بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
بەڕۆژانەیەکی پڕ لە شادی و مژدەیی تێپەڕدەبیت، لە ھەموو لایەنێکەوە لە کەسانی دیکە دەگەیت، بەتایبەتی کاتێک چاوت پێیان دەکەوێت، گوێڕایەڵی دۆخەکە بکە، بۆ ئەوەی ھەموو کەسانی دەوروبەرت ھەستی سۆزداریت بۆ دەرببڕن، بەم شێوەیە وزە ئەرێنییەکەت ڕزگارت دەکات لە پاڵپەستۆی دەروونی.
 
بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨

ماوەی داھاتوو تەرخان بکە بۆ بەستنی پەیوەندی بە خێزانەکەت، بە ھێمنی بەشداری کردن و گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت پەیوەندییەکان بەرەو باشی دەبات و پێشوازییەکی باشت لێ دەکرێت، لێرەدا ھەر ناکۆکییەکی خێزانەکەت بوونی ھەبێت، چیدی چارەسەر نابن، بەھۆی ئەوەی کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ سەرکەوتن و باشترکردنی دۆخەکە.
 
بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩

زاڵبوونت بەسەر ژیانت گۆڕانکاری تێکەوتووە ناتوانیت بۆ ماوەیەکی درێژ لێی دوورکەویتەوە، ھەروەھا خۆشی دەبینیت لە پەرۆشی و متمانەیی پێویست بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانت، وزەکەت بەکاربخە بۆ ھەنگاوی یەکەم، ئەمە لەگەڵ ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت گفتوگۆی لەسەر بکە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بە پەرۆشەوە پاڵپشتی لە تۆ بکەن بە ھەموو توانایەکەوە.
 
بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کاتەکە زۆر گونجاوە بۆ بەستنی پەیوەندییە کەسییەکان، جا چ کۆن بن یان نوێ بن، بەھۆی ئەوەی ئەم کردارە سوودی دەبێت بۆ فراوان بوونی پەیوەندییەکان و دەوڵەمەندکردنی بیرۆکەکانت، بەڵام نابێت لەڕووی یەک لایەنەوە بیر لەم پەیوەندییانە بکەیتەوە، بەڵکو ھەوڵبدە لەسەر ئاستی سۆزداری بیریان لێ بکەیتەوە، بەم شێوەیە تا کۆتایی سوودت پێ دەگات.
بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
لەم کاتەی ئێستەدا ھەموو شتەکان زۆر ئاسان بوونەتەوە، بۆیە کاتەکانت بۆ شتە گرنگەکان تەرخان بکە، بەڵام ئاگەداربە ئامانجەکانت لەبیرنەکەیت، پەیوەندییە خێزانییەکەت لەئێستەدا زۆر باشە، ئەمەیش بۆ باشی تۆ دەگەڕێتەوە، ناکۆکییەکانی خۆت و کەسانی دەوروبەر کۆتایان پێ بھێنە، پێویستە لەڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەری کێشەکان بکەیت، بەم شێوەیە ھەست بەدڵخۆشی دەکەیت، ئامادەباشی وەربگرە بۆ لایەنی تەندروستیت، بۆ ئەوەی کاتە قوڕسەکانی داھاتوو تێپەڕێنیت.
 
بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەھەندێک کاتدا پێویستە لەگەڵ شکستی کارەکەت مامەڵە بکەیت، بوێر بە و بەشێوەیەکی سەیری شکستەکان بکە، کە دەتوانیت بۆ شێوازێکی باشتر بیانگۆڕیت، بەم شێوەیە لە قوڵایی نا ئومێدی ڕزگارت دەبێت، بەم نزیکانە بڕیارێک دەدەیت لەبارەی ژیانی تایبەتیت، پەیڕەوی بۆچوونەکانت بکە، بەڵام گوێ لەکەسانی دیکەیش بگرە، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە قوڕسە کاریگەری لەسەر جەستەت نەبێت، کاتێکی زیاتر وەربگرە بۆ خۆشی بینین لە ھێمنیت.
 
بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
تۆ سەرکەوتووی لە تایبەتمەندییەکانی کارەکەت، کاتێک بڕیاری گرنگ دەدەیت شوێنێکی دروست دەگرن، بەڵام دەبێت کاتێکی زیاتر وەربگریت بۆ بیرکردنەوە لە پڕۆژەکان، تۆ پڕیت لەچالاکی، خۆشی ببینە لەکاتەکان و شوێنێ نوێ تاقیبکەوە بۆ گەڕان، داوا لە ھاوڕێکانت بکە بۆ ئەوەی لەگەڵت ڕێک بکەون، بەم شێوەیە روحی مەعنەوی لەتۆدا بەرز دەبێتەوە، لە کۆتاییدا ھەست بە ھێمنی دەکەیت، ئەم ھەلەیش بقۆزەوە بۆ باشترکردنی تەندروستیت.
 
بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢ 

لەم کاتەی ئێستەدا، پێدەچێت قەبارەی کێشەکان ڕوو لە زیادبوون دەکات، بەڵام نابێت ھەموو کێشەکان لەسەر خۆتدا کۆبکەیتەوە، تەنھا کاتێک ڕووبەڕووی کێشەیەک دەبیتەوە ڕاستەوخۆ ئەوی دیکەیان بەئاسانی چارەسەر دەبێت، بەم شێوەیە دووبارە ھەست بەئاسوودەیی دەکەیت، گرنگ ئەوەیە بە خێرایی بجوڵێیت، ئەگەر نا تووشی ئاڵۆزی زیاتر دەبیتەوە، مەترسە لە وەرگرتنی ھاوکارییەکان کەسانی دیکە.
 
بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھێزەکەت شایەنی نەخشە کێشانە، بەڵام ئەوەیش لە بیر مەکە کە ژیان کۆمەڵێک شتی ھەڵگرتووە بۆ سەرکەوتن، تۆ زۆر خۆت ماندوو دەکەیت، بەڵام دەبێت قبووڵی شکستەکانیش بکەیت، ڕێگە بە خۆت بدە بۆ ئەوەی بە ھێمنی بگەیتە ئامانجەکانت، بە تێپەڕبوونی کات خۆشی لە سەرکەوتنەکان دەبینیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟