ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ:٢١/٣ - ١٩/٤
باری تەندروستیت باش نییە وە ھیچ ئاگاداری خۆت نابیت و خۆت بەلاوە ناوە، دەبێت ئەوە بزانیت تەندروستی خۆت لە ھەموو شتێک گرنگترە و باشترە سەردانی پزیشک بکەیت و ڕێنماییەکانی جێبەجێ بکەیت، لایەنی سۆزداریت بەرەو باشتربون دەچێت.

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
زیاتر لە جاران بڕوای تەواوت بەخۆت ھەیە و لە کارەکەت دڵخۆشیت، لێکتێگەیشتن و بڕوابون بە ھاوبەشی ژیانت ھۆکارێکە بۆ خۆشترکردنی ژیانتان، بەھۆی پەستانی کارەکەت و ژیانتەوە ھەست بە ھیلاکی و ماندوی دەکەیت.

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بۆ باشترین ڕێگا بگەڕێ تاوەکو کێشەی کارەکەت بە ئاسانی چارەسەربکەیت، پێویستە ھەندێک چالاکی ڕۆژانە ئەنجام بدەیت بۆئەوەی دڵخۆشت بکات تاوەکو پەیوەندییە کۆنەکەت لەیاد بکەیت، ھەوڵبدە کەمێک بە پێ بڕۆیت سودی بۆ چالاکی خوێن ھەیە.

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پێویستە سود لە تواناکانت وەربگریت بۆ سەرکەوتن لە کارەکەتدا، بەھۆی سیفەتی لێبوردەیتەوە پەیوەندییە سۆزداریەکەت سەرکەوتو دەبێت، پێویست بە سیستمێکی خۆراکی تەندروست ھەیە تاوەکو کێشت زیاتر نەبێت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
 لە کارەکەت کەمێک دودڵیت و ھەست بە ئارامی ناکەیت ئەمەش وایکردووە ھەمیشە توڕەبیت بە بێ ھۆکار، ھەروەھا ئەم جۆرە ھەڵسوکەتانەت کەسانی دەوروبەرتی نیگەران کردووە. 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
خۆت ھەوڵبدە کارەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت ڕێگا مەدە کەس تەداخولی پیشەکەت بکات ، دڵە باشەکەت و ڕوخۆشیەکەت ھۆکارە بۆ سەرکەوتنی پەیوەندییە سۆزداریەکەت، دوربکەوەرەوە لە ھەموو ئەو شتانەی توڕەت دەکات بۆئەوەی باری تەندروستیت تێکنەچێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بەھاوکاری ھاوپیشەکانت بەرھەمی کارەکەت زیاتر و باشتر دەبێت، لەڕوی سۆزدارییەوە بە بارودۆخێکی سەختدا تێدەپەڕیت و کێشەکانتان بە ئاسانی چارەسەر نابێت، چونە دەرەوە و بینینی سروشت یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ھێمن بونەوەی لایەنی دەرونیت.

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ گۆڕانکاری زۆر لە ژیانت ڕوودەدات و ڕەنگە ھاوکارەکانت بەشێوەیەکی جیاواز لەگەڵتدا مامەڵە بکەن و ھاوکاریت پێشکەش نەکەن، بەڵام دڵگران مەبە و پشت بە خۆت ببەستە چونکە تۆ کەسێکی ئازایت و دەتوانیت کارەکانی خۆت ئەنجام بدەیت بە بێ ھاوکاری کەسانی دیکە.

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
لەم چەند ڕۆژەدا توشی چەند کێشیەکەی چاوەروان نەکراو دەبیتەوە بە وریای و لەسەرخۆییەوە چارەسەری بکە، بە ڕاستگۆیانە ھەستی خۆت بۆ ھاوبەشی ژیانت دەرببڕە بەتایبەت ئەم ماوە کە گومان لە ھەستی خۆشویستنت دەکات، پێس نوست خواردن مەخۆ چونکە ھۆکارە بۆ زیادبونی کێشت.

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ھەوڵبدە بە گفتوگۆ و ھێمنانە لەگەڵ ھاوپیشەکانت لەسەر کێشەو ھەنگاوەکانی داھاتوی کارەکەت قسەبکەن ، زیرەکی و لێھاتویت ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بەلای خۆتدا ڕادەکێشیت ئەمەش ھۆکارە بۆ دۆزینەوەی ھاوبەشی ژیانت ،دوربکەوەرەوە لە خواردنە زۆر چەورەکان چونکە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢.
لە کارەکەتدا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕیت بەڵام دەبێت لەسەرخۆبیت تابتوانیت سەختیەکان بە ئاسانی تێبپەڕێنیت، ھەڵەتێگەیشتن لە نیوان تۆ و ھاوڕێکانتدا دروستبووە بەتایبەت کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ھاوسەرگیریت باشترە بە ھێمنی چارەسەری بکەیت، ئەم ھەفتەیە پێویست بە پشووە بۆئەوەی لایەنی دەرونیت باشبێت. 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ لەگەڵ ھاوپیشەکانت کێشەی کارەکەتان چارەسەر دەکەن، پێویستە ڕابردو لەیاد بکەیت و ھەنگاو بۆ داھاتو بنێیت بۆ ھەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێ لە ژیانی سۆزداریتدا، لە زۆر گفتوگۆی بێزارکەر دوربکەوەرەوە چونکە تەرکیز لەدەست دەدەیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟