ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٤"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ " ٤"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ ئامانجێک دادەنێیت بۆ ژیانی پیشەییت و تاوەکو کۆتایی مانگەکە دەگەیت بەوەی دەتەوێت، ژینای سۆزداریت بەرەو جێگیربوون دەچێت پاش ئەوەی بۆ ماوەیەک کێشەت ھەبوو لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕێگە مەدە قورساییەکانی ژیان کاریگەرییان ھەبێت لەسەر سروشتت بتگۆڕن و بێتاقەتت بکەن، خۆشەویستەکەت پێویستی بەوەیە نزیکی ببیت و ھەندێک کاتی لەگەڵدا بەسەر ببەیت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ڕێگە مەدە کارکردن ھەموو کاتەکەت ببات و سەردانی ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بکە و پەیوەندیت لەگەڵیاندا مەبچڕێنە چونکە خێزانەکەت چاوەڕێن وتووێژیان لەگەڵ بکەیت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
گفتوگۆیەکی توند لەگەڵ خاوەن کارەکەتدا زیانی بۆ داھاتووی پیشەییت دەبێت بۆیە بوەستە و دەست بەسەر خۆتدا بگرە، دڵخۆشی بە ئاسانی نایەت ئەبێت ھەوڵی بۆ بدەیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێویستت بەوەیە کەمێک لە کارەکانت دووربکەویتەوە و سەقاڵی جێبەجێکردنی ئەو پلانانە ببیت کە داتناون، کێشەی زۆر لەڕێگایدایە بەرەو ژیانی سۆزداریت باشتروایە ئاگادارببیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
گوێ لە ڕای کەسانی دیکە مەگرە سەبارەت بە کەسایەتی و سروشتت چونکە تۆ لەسەر ڕێگای ڕاست دەڕۆیت و خەریکی خەونەکانت بەدی دەھێنێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەگەرھەستت کرد بارودۆخی پیشەییت ئارام نییە ئەوا دەبێت لە ڕەگەوە گۆڕانکاری لە ھەموو شتێکدا بکەیت و لە ئێستاوا پلان دابنێیت بۆ گۆڕانکارییەکان.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆمەڵێک سەرکەوتن دوابەدوای یەکتر بەدەست دەھێنیت و زیاتر چالاک دەبیت و متمانە بەخۆبوونت زیاد دەکات، بوونی ھاوسەرەکەت لەگەڵتدا لە ھەموو بارودۆخەکاندا ئارامیت پێدەبەخشێت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەندێک کێشەی بچوکت تووشدەبێت لەگەڵ ھاوپیشەکانت بەڵام شایەنی باسکردن نین و تێدەپەڕن، ھەندێک بابەت پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا بۆیە پشتگوێیان مەخە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لە ھیچ شتێکەوە ھەموو شتێک دروستدەکەیت ئەمەش تایبەتمەندی تۆیە کە وادەکات جیاوازببیت لە کەسانی دیکە، ئەگەر ناتوانیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوامبیت ئەوا ھیچ بەڵێنێکی پێمەدە.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
بەھرەیەکی تایبەتیت ھەیە بەڵام ھیچ ھەوڵێک نادەیت بۆ ئەوەی سوودی لێوەربگریت، ڕاستگۆیی کلیلی چونە ناو دڵی ھەموو کەسێکەوەیە ھەوڵبدە پارێزگاری لەو تایبەتمەندییە بکەیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەوڵمەدە پێش ھیچ بارودۆخێک بکەویت چونکە ئەمە واتلێدەکات بکەویتە ھەڵەوە، خۆپەرست مەبە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا چونکە ئەو قوربانی زۆردەدات بۆ ئەوەی تۆ دڵخۆش بکات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟