ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٥"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ " ٥"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەم ماوەیە کەمێک زیاتر گوێ بە چواردەورەکەت دەدەیت، ھەروەھا زیاتر ھەوڵ دەدەیت لە کارەکەت خۆت ماندوو دەکەیت، ئەمەش ھۆکاری سەرکەوتنەکانت دەبێت، بەڵام دەبێت ئاگاداری دوژمنەکانت بیت. 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
کاتی خۆش بەسەر دەبەن لەگەڵ خانەوادەکەت و ھاوڕێکانت، لە لایەن کەسێکەوە ھەواڵێکی خۆشت پێدەگات، ئەمەش وا دەکات ئەم ماوەیە ھەست بە باشی و خۆشحاڵی بکەیت. 


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەم ماوەیە ئازاری زۆرت چەشتوە و زۆر بیرت لە داھاتووی خۆت کردووەتەوە، ھەر بۆیە بڕیارت داوە ژیانێکی دیکە ھەڵبژێریت و بە ئاسوودەیی بژیت. 

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەم ماوەیە لەگەڵ کەسێک تووشی دژایەتی دەبیت، ئەمەش وادەکات زۆر گرنگی نەدەیت بە کارەکەت، لە ڕووی دەرونی  و جەستەییەوە  زۆر ماندووت  دەکات.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
باری دارایت گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کەمێک دۆخەکەت باشتر دەبێت، بەڵام ھەوڵ بدە بەشێوەیەکی باش و بەڕێزەوە لە خۆشەویستەکەت نزیک ببیتەوە. 


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەم ماوەیە دەبێت بڕیاری جیاواز و چارەنوساز بدەیت سەبارەت بە ژیانت، بەشێکیان کار  دەکاتە سەر  ژیانت، توشی  لێک تێنەگەیشتنن لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت دەبیتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداری دڵیان بێت و قسەی ناخۆش نەکەیت. 


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لە ڕابردوودا ھەندێک گرفت بۆ دروست بووە و ئەمەش کەمێک تۆی دڵگران کردبوو ، تێگەیشتنێکی باش روو دەدات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و ھەموو شتەکان دەچنەوە دۆخی ئاسایی. 

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ماوەیەکە ھەوڵ دەدەیت بۆ بەدیھێنانی خەونەکانت و خەریکە ھەمووی دەبێتە ڕاستی، چونکە ھەوڵی زۆرت بۆ داوە، بەڵام ھیچ شتێک لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە لەبەر ئەوەی  بڕاوی پێت نامێننێت و لێت دوور  دەکەوێتەوە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ توڕە دەبیت لە  ھەندێک رەفتار و بۆچوون، قسەکانت بەشێوەیەکی بڕیندار کەر دەبێت و  دەبێتە  ھۆی جیاوازی و نەگونجاندن، لە ڕووی سۆزدارییەوە کاتی  خۆش بەسەر دەبەیت.  

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
کارەکانت بە باشی دەڕۆن بەڕێوە، بەڵام پێویستە لێک تێگەیشتنی باشت ھەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەوەش دەتوانی پارێزگاری لە پەیوەندیەکەت بکەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەنگاوێکی گرنگ  دەنێیت چاوەکان  دەخەیتە سەر  خۆت، ئارام دەبیت و بە باشی بیر  دەکەیتەوە،  ھەنگاوێک دەنێیت لە قسەکردنتا لەگەڵ خۆشەویستەکەت، ئەمەش سەرەتایی دەستپێکردنی ژیانێکی نوێیە. 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەم ماوەیە زۆر ھەست بە  دوو  دڵی و نائارامی  دەکەیت کۆنتڕۆڵی کارەکانت لەدەستدا نەماوە، ھەوڵ بدە دور بکەویتەوە لە کێشە  و گرفتە  سۆزدارییەکانت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟