ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٠"ـی نیسان

بەختی ئەمڕۆ " ١٠"ـی نیسان

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵبدە کات لەگەڵ کەسێکی نزیکت بەسەر بەریت بۆ ئەوەی ھەست بە تەنھایی نەکەیت، جگە لەوەش بەردەوامبە لە ھەوڵدانت لە بواری پیشەییتدا.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕای خۆت بەسەر ھیچ کەسێکدا مەسەپێنە و ھەستی کەس بریندارمەکە، چونکە ھەمووان کێشە و گرفتیان ھەیە لە ژیانیاندا تۆ تەنھا کەس نیت بەو جۆرەیت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەگەر زیاد لە توانای خۆت کاربکەیت ئەوا شەکەت و ماندوو دەبیت و ناتوانیت بە وردی و تەرکیزەوە کارەکانت ئەنجام بدەیت بۆیە تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ڕۆحی کارکردنت تێدایە بە گروپ ئەمەش وادەکات لەگەڵ ھاوپیشەکانت بە سەرکەوتوویی پڕۆژەکەتان جێبەجێ بکەن.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کۆتایی بە بارودۆخە خراپ و ناخۆشەکان دێت و ھاوسەرەکەت پشتگیریت لێدەکات و بە کەمترین زیان کۆتایی بە ئاستەنگییەکان دەھێنیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تەندروستیت ماوەیەکە تێکچووە دەبێت زیاتر ئاگاداری خۆت بیت و گرنگی بە خواردنی تەندروست بدەیت و ڕێنماییەکانی پزیشک پشتگوێ نەخەیت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
گیانی ڕکابەرایەتی لە تۆدا وادەکات زیاتر کاربکەیت و بەزووترین کات ئەرکەکانت بەجێ بھێنیت، ئەمەش وەک پێشبڕکێیەکی لێدێت لەگەڵ ھاوپیشەکانت بۆ پێشکەشکردنی باشترین.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
بۆ چارەسەری کێشە بچووکەکان گفتوگۆی زیاتر بکە و مەھێڵە گەورەبن، ئەم چەند ڕۆژە بە ئارامی تێدەپەڕن و ھەست بە حەوانەوەیەکی دەروونی دەکەیت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەگەر ھەست بە ھەر تێکچوونێکی جەستەیی کرد ئەوا بە زووترین کار سەردانی پزیشک بکە و تەندروستیت پشتگوێ مەخە.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بڕیاردەدرێت بە دانانی مەرجی نوێ لە شوێنی کارکردنت ئەمەش یارمەتیت دەدات بارودۆخی ماددیت باشتر بکەیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
پەیوەندیت باشتر دەبێت لەگەڵ کەسە نزیکەکانت بەتایبەت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانت بەجێدەھێڵێت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بە بەردەوامی وەرزش دەکەیت و پارێزگاری لە چالاکی جەستەیی و جوانی جەستەت دەکەیت ئەمەش وادەکات لە زۆرینەی نەخۆشییەکان بەدووربیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟