ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٨"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"٨"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ ھەست بە تووڕەبوون دەکەیت و کەمێک دوودڵیت، ھاوپیشەکانت غیرەت لێدەکەن کاتێک دەبینن لە ژیانی پیشەییتدا بەرەو پێشەوە دەچیت ئاگاداربە.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
دووربکەوەرەوە لە گفتوگۆی نا پێویست و قسەی ناخۆش،  ھەستی ھیچ کەسێک بریندار مەکە کاتێک کە ناتوانیت کۆنترۆڵی تووڕەبوونت بکەیت.


 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئەمرۆ دەچیت بۆ شوێنێک کە ماوەیەکی زۆرە سەردانت نەکردووە و تێیدا ھەست بە ئارامی دەکەیت، کۆتایی بە دڵەڕاوکێکانت دێت و دەحەوێیتەوە.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمرۆ بەخت یاوەرتە و دووردەکەویتەوە لە کۆمەڵێک کێشەی پیشەیی، بەڵام ڕێگە مەدە ھیچ کەسێک لە شوێنی کارەکەت جێگەت بگرێتەوە و ڕکابەرایەتیت بکات.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەست دەکەیت کە ئیتر پێویستە ھەموو بیرۆکەکانت لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت باس بکەیت و بەیەکەوە پلان دابنێن بۆ داھاتووتان.


 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
لە ئەمڕۆوە بڕیار دەدەیت ھەموو شتێک لە ژیانتدا لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت و بۆ ئەمەش سوود لە ھاوکاری کەسە نزیکەکانت وەردەگریت.


 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کەشی شوێنی کارەکەت بەرەو ئەرێنی دەڕوات و ھەوڵ بۆ ئامانجێکی گرنگ دەدەیت کە پەیوەندی بە داھاتووی پیشەییتەوە ھەیە و ژیانت باشتر دەبێت.


 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ڕێگە مەدە کێشەکانی ژیانت کاریگەری ھەبێت لەسەر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، چونکە بەم جۆرە لێت دووردەکەوێتەوە.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەنگاوەکانت دیاری بکە پێش ئەوەی ھەر بڕیارێک بدەیت بەبێ ئەوەی پەلە پەل بکەیت، سوود وەربگرە لە دەوروبەرەکەت و ڕێنماییەکانیان بە ھەند وەربگرە.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ دۆسییە کۆنەکان دووبارە دەھێنرێتەوە و باسیان دەکرێتەوە، بیرۆکەیان لێوەردەگیردن بۆ کارکردن لەسەر پڕۆژە نوێیەکانیان، ئەمەش یارمەتیت دەدات باشترین ڕێگەکان بدۆزیتەوە بۆ کارکردن.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
خۆشەویستەکەت کەسێکی ھەستیار و ڕۆمانسییە، ڕێگە مەدە بەھۆی ساردی دەربڕینەکانی تۆوە ئەو تایبەتمەندییانەی لەدەست بدات و ببێت بە کەسێکی بێ ھەست.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
سوود لە ڕێنمایی کەسە گەورەکان وەربگرە کاتێک ڕێگەت نیشان دەدەن، چونکە ئەوان لە تۆ باشتر دەزانن بەھۆی ئەزمونەکانیانەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟