ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ٩"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ٩"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ڕاستە لەوانەیە تۆ باشتر لە بەڕێوبەرەکەت بزانیت بەڵام کاتی گونجاو نییە بۆ بەرھەڵستی کردن، کارەکانی خۆت بە دڵسۆزی ئەنجام بدە و ئەنجامەکەی لە داھاتوودا دەبینیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
قورسە دوای ماوەیەکی زۆر دڵخۆشی دووبارە بچیتەوە ناو بیر کردنەوە لە ڕابردوو، ھەوڵبدە گەشتێک ئەنجام بدەیت، دواتر پلانی کارەکانت لە سەرەتاوە دابڕێژیتەوە.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
گرنگی بە ھەموو ئەو کەسانە مەدە کە دێنە سەر ڕێگەت، زۆرینەیان کاتین و تێدەپەڕن ھەوڵبدە بە کارێکەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
لە سەرەتاوە بڕیار لەسەر کەسەکان مەدە تۆ نازانیت دواتر چۆن ڕووبەڕووت دەبنەوە، ئاگاداری رەفتارەکانیان بە و ھەمیشە ئامادە بە بۆ لە دەستدانیان.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
تێکەڵبوونی زیاد لە پێویست لەگەڵ دەوروبەردا تەنھا زیان بە خۆت دەگەیەنێت، بڕوات بە تواناکانی خۆت ھەبێت و دڵنیا بە ھەر بارودۆخێک ڕووبدات تێیدەپەڕێنیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
لە خۆشەویستیدا پەلە مەکە و پێویستت بە کاتە، چونکە خۆشەویستەکەت بە بارودۆخێکی سەختدا تێپەڕیوە لە ڕابردوودا و زیاتر پێویستی بە متمانەیە.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەو گۆڕانکارییە لە ناکاوەی لە ژیانتدا ڕوودەدات کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەرت، بڕوات بە کەسانی دیکە نامێنیت بەلام ئەمە تەنھا زیانی بۆ خۆت ھەیە و داھاتووت دەخاتە مەترسییەوە.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆڵمەدە و بەردەوام بە لە کۆتایدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکەیت، لەوانەیە قوربانی بدەیت بەڵام سەرکەوتن بەدەست دەھێنیت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ توانایەکی باشت ھەیە، ئەو کارانەی لە ماوەی ڕابردوودا نەتکردبوون ئەمڕۆ ئەنجامیان بدە، گرنگی بە قسەی کەسانی دیکە مەدە ئەوان لە کۆتایدا سەرکەوتنەکانت دەبینن.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
بیر لە بڕیارەکانی ڕابردووت بکەرەوە، پاشان بڕیار بۆ داھاتووت بدە بە وریاییەوە مامەڵە بکە و ئەو کەسانە ببورە کە ھەڵەیان لەگەڵت کردووە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
بە ھۆی ئەوەی زۆر کەسێکی باشیت بەردەوام کاردانەوەکان ڕووبەرووت دەبنەوە و ئازارت دەدەن، کوێرانە بڕیار لەسەر ژیانت دەدەن و تووشی کێشەت دەکەن.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بەسەر ترسەکانتدا زاڵبە و لەو کەسە نزیکبەرەوە کە خۆشیدەێیت و بەردەوام ھەوڵی بەدەستھێنانت دەدات، داھاتوو کۆمەڵیک ڕووداوی دڵخۆشکەری ھەیە بۆت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟