ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی حوزەیران

بەختی ئەمڕۆ "١٢"ـی حوزەیران

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
دواخستنی کارەکان و کەڵەکەبوونیان لە قازانجی تۆدا نین، ھەوڵبدە ھەموو شتێک لە دەفتەری تێبینییەکانتدا بنوسیت تا بتوانیت بەباشی ڕێکیان بخەیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕۆژێکی خۆشە و پڕە لە ئاسوودەیی، کاتێکی خۆش لەگەڵ کەسە نزیکەکانتدا بەسەر دەبەیت و ھەموو ئەو شتانە ئەنجام دەدەیت کە ئارەزووی دەکەیت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بەخێرایی لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکاندا خۆت دەگونجێنیت و ھەست دەکەیت دەتوانیت بڕیارەکانت بگۆڕیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
لە شوێنی کارەکەت ھەنگاو بەرەو پێشەوە دەنێیت و پلەت بەرز دەبێتەوە، ناچار دەبیت کۆمەڵێک کاری دیکە پشتگوێ بخەیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کۆتایی بەو ھەڵە تێگەیشتنە دەھێنیت کە تووشی بوویت و دەزانیت کە دەتوانیت باشتر مامەڵە لەگەڵ دەورووبەرەکەتدا بکەیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەست بەبێتاقەتی و بێزاریی دەکەیت و ئەم ماوەیە بەتەواوەتی تووڕەیت، ھەوڵبدە ئارام بیتەوە و کارێک نەکەیت کە زیانت پێبگەیەنێت.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
بیرۆکەت بۆ ئەو شتانە دەگۆڕێت کە لە ژیانتدا ھەن و ھەوڵدەدەیت کارەکەت بگۆڕیت، ئەمەش وادەکات ھەنگاوێک بەرەو پێش بنێیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ڕێگە مەدە ھاوبەشی ژیانت واز لە بابەتە گرنگەکانی ژیانی بھێنێت بەڵکو یارمەتی بدە تا بگات بە ھەموو ئەو شتانەی کە دەیەوێت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
باشتروایە بەوردی بە ھەموو شتێکی ژیانتدا بچیتەوە و ڕێگە نەدەیت ھیچ ھەڵەیەک کاریگەری لەسەر تەندروستیت ھەبێت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ھاوپیشەکانت داوای یارمەتیت لێدەکەن، بۆیە بەپێی پێویست یارمەتییان بدە و بڕوات بە تواناکانی خۆت ھەبێت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەمڕۆ بە بیرێکی فراوان و ویژدانێکی ئارامەوە ڕووبەڕووی ھەموو کێشەکان دەبیتەوە، لە دەستکەوتەکانت ڕازیت و دڵخۆشیت لە ژیانتدا.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
سوود لە ئەزموونی ھاوڕێکانت وەربگرە و ڕێگە بدە یارمەتیت بدەن تا بتوانیت ئەو کارانە بکەیت کە دەتەوێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟