ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٦"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"٦"ـی تشرینی دووەم


بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمرۆ ھەلی کارێکی نوێت پێدەدرێت کە باشترە بۆ تۆ، بەڵام ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر دەبیتەوە گرنگی پێمەدە چونکە لە قازانجی تۆدا نییە.


 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئاگاداری دۆخی سۆزداریت بە چونکە ئەم ماوەیە لە شڵەژاوی دا دەژیت و ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانت دەبێت، وادەکات تووشی دڵەڕاوکێ ببیت.


 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
ئارامگرتن و بێدەنگبوون باشترین چارەسەرە بۆ ڕزگاربوون لە تووڕەبوونی زیاد لە پێویست و بەدووربوون لە کێشە و ناخۆشییەکان.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ ھەواڵی خۆشت پێدەگات و ھەموو  شتێک بەباشی دەڕوات، پەیوەندیت لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر دەبێت و زیاتر لەیەکتر دەگەن، بیرۆکەی باشت بۆ دێت، بەمەش ھەلی گونجاو بۆ خۆت دەڕەخسێنیت.


 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
پەیوەندییەکی نوێ ڕوو لە ژیانت دەکات بەڵام باشتروایە لە سەرەتاوە پلانی تەواو دابنێیت بۆ ئەوەی دواتر متمانەت نەڕووخێت و تووشی بێئومێدی نەبیت.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەر کات بەدوای کێشە و ناخۆشییەوە بیت زیاتر تووشی ئاستەنگی و قورسایی دەبیت، ھەوڵبدە دووربیت لەو کێشانە و مێشکت ساف بکەیت بۆ کاری نوێ.


 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھاوپیشەکانت ئاگادارت دەکەنەوە لە ئەنجامدانی ھەندێک کار، باشتروایە گوێ بۆ ڕێنماییەکانیان بگریت و پێش ئەوەی ھەر بڕیارێک بدەیت بە قوڵی بیری لێبکەیتەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
چیتر ھەستەکانت مەشارەوە و ھەرچی لە دڵتدایە بەو کەسەی بڵێ کە خۆشت دەوێت، بەڵام  بەیەکجار ھەموو شتێک پێشکەش مەکە ھەندێک دەربڕین بھێڵەرەوە بۆ دواتر.


 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
زۆری فشار و پەستانەکانی ڕۆژانەت وادەکات دوورت دەخاتەوە لە کەشە ئەرێنییەکان و ھەست بە دڵەڕاوکێ بکەیت ھەوڵبدە خۆت لەم دۆخە ڕزگار بکەیت.


 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمرۆ باس لە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ دەکەیت لەگەڵ ھاوپیشەکانتدا و دڵنیادەبیتەوە لەوەی ئەمە ھەلێکە بۆ سەرکەوتن و باشترە لەوانەی پێشووتر.


 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
سەرنجڕاکێشیت وادەکات زیاتر کەسانی دەورووبەرت ڕابکێشیت، لەم ماوەیەدا کەسێک دەناسیت کە زۆر تایبەتە بۆ تۆ کاریگەری لەسەر ژیانت دروستدەکات.


 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەوڵبدە کاتەکانت بە خۆشی بەسەر ببەیت و ھەموو ئەو چالاکییانە ئەنجام بدەیت کە دڵخۆشت دەکەن تا لە کێشەکانی ژیان دووربکەویتەوە و ھەست بە ئارامی بکەیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟