ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١١"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"١١"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵبدە گەشبین بیت و ھیوات ھەبێت ئەوەی ئێستا روودەدات ئامادەت دەکات بۆ داھاتوو، بروا بە ھەموو کەس مەکە و باشترین بریار بۆ ژیانی خۆت بدە.


 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
کاتێک کەسێکی نوێ دەناسیت راستەوخۆ ھەموو شتێکی بۆ باس مەکە رێگە بدە ھەندێک نھێنی بمێنێتەوە و بەردەوام زیاتر ھەوڵت بۆ بدات، ھەڵەکانی پێشوو دووبارە مەکەرەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
کەسێکی گەشبینیت ئەمەش ھۆکاری سەرەکییە کەسانی چواردەورت زیاتر دەیانەوێت لێتەوە نزیک بن، بەردەوام بە لە دڵخۆشکردنی ھاوکارەکانت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لە ئێستادا ئەگەری ھەیە چەند کێشەیەکت رووبەروو بێتەوە و وادەزانیت بۆت چارەسەر ناکرێت، بەڵام تێیدەپەرێنیت و بیرت دەچنەوە.


 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە ماوەیەکی زۆرە فەرامۆشتکردوون و ھیچ ئاگات لێیان نەماوە، بۆ ژەمی ئێوارە دەتوانن بچنە دەرەوەی شار و دوور کەونەوە لە جەنجاڵی.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
نزیکبوونەوەت لە ھەموو کەسێک بێ ئەنجامە، باشترە دڵخوازی خۆت بدۆزیتەوە و خۆشەویستی نوێ دروست بکەیت  تا داھاتوو بنیاد بنێی.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھیچ کات بە قسە رەقەکانت ئازاری کەس مەدە ئەوە بزانە ھەموو کەس وەک تۆ گرفتی ھەیە، ھێمن بە و کاردانەوەی بەپەلە مەنوێنە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھاوڕێیەکت باسی بابەتێکت بۆ دەکات تەواو بێزارت دەکات، بەڵام ھیچ بریار مەدە تا دڵنیا دەبیتەوە چونکە ئەو بابەتە ماوەیەکی زۆرە روویداوە.


 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەگەری ھەیە خۆشەوستەکەت بییەوێت کۆتایی بە پەیوەندییەکە بھێنێ ئەمەش بەھۆی ئەو رەفتارانەی تۆوەیە کە ماوەیەکی زۆرە بێزاری کردووە و دەیەوێت ئارام بێت.


 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
پلانێکی نوێ بۆ ژیانت دابنێ و دووبارە ھیوا بە خۆت ببەخشەرەوە، پەشیمان مەبە لە رابردوو تەنیا وانە وەربگرە و  دووبارەی مەکەرەوە.


 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
بۆ زیاتر بەسەر بردنی کاتێکی خۆش لەگەڵ ھاوڕێکانتدا بڕۆنە شوێنێک و دوور بکەونەوە لە کارکردن، تەندروستیت باش نییە و باشترە سەردانی پزیشک بکەیت تا خراپتر نەبیت.


 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمرۆ تەواو چالاکیت و ھەموو کارەکان بە باشی ئەنجام دەدەیت، ئەمەش وادەکات زووتر متمانەی بەرێوبەرەکەت بەدەست بھینیت، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە و پێکەوە پلانی داھاتوو دادەنێن

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟