ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢٨ـی ئاب

بەختی ئەمڕۆ "٢٨ـی ئاب

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ئەمڕۆ باس لە بابەتێکی ئەرێنی گرنگ دەکرێت و کارەکانت باشتر دەبن و پەیوەندیت لەگەڵ دەوروبەرەکەتدا باشتر دەبێت و دەگەیت بەو ئەنجامەی کە دەتەوێت.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەو ئاستەنگییانەی ھاتونەتە ڕێگات بەزووترین کات تێدەپەڕن، ڕێگە مەدە ساردت بکەنەوە لە ھەنگاونان و بەردەوامبە لە بەرەوپێشچوون.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەم ماوەیە لە دڵەڕاوکێدا دەژیت و ھەست بەبێتاقەتی دەکەیت، قسە بۆ کەسێکی نزیکت بکە و چیتر ئەو خەمە لە دڵتدا ھەڵمەگرە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ باس لە ھەندێک بابەتی گرنگ دەکرێت و بیرۆکەی نوێت بۆ دێت و ھەنگاوی باشتر دەنێیت بەرەو ڕووگەیەکی کراوە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ڕۆژێکی ئارامە و گونجاوە بۆ بینینی ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت، ھەوڵبدە ئەم ھەلە لە دەست خۆت نەدەیت و بەخۆشی بەسەری بەریت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
بەپێی پلانەکان بڕۆ، دوودڵ مەبە لە دۆخی کارکردن و ڕێگە مەدە فشارەکان لە کارکردن سارد بکەنەوە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ڕۆژێکی خۆش و گونجاوە، لەڕێگەی ھاوڕێیەکتەوە ھەلێکی باشت بۆ ھاتووە ھەوڵبدە سوودی لێوەربگریت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەگەر ھەڵەتکردووە بەزووترین کات داوای لێبوردن لەو کەسە بکە بەتایبەت ئەگەر کەسێکی خۆشەویستە لەلات تا لەوە زیاتر ھەستی بریندار نەبێت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ڕێگە مەدە بیرۆکە نەرێنییەکان کاریگەرییان ھەبێت لەسەرت، داھاتوو چاوەڕوان نەکراوە بۆیە لە ئێستاوە خەم لە شتێک مەخۆ کە ڕووی نەداوە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ کارەکانت باشتر دەبن و دۆخی پیشەییت  زیاتر گونجاو دەبێت، بڕوات بەوە ھەیە کە دەتوانیت ئەو کارە بکەیت کە پێت دراوە و سەرکەوتوو دەبیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ڕەنگە ئەم ماوەیە لە ناکاو کەسێک بێتە ژیانتەوە کە ھەرگیز چاوەڕوانی ناکەیت، کەسێکی گونجاو دەبێت بۆت بۆیە ھەلی پێبدە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ کۆتایی قۆناغێکی کۆن و سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە ژیانی پیشەییدا، ناونیشانی ئەم ڕۆژەش سەرکەوتن و جیاوازی و داھێنان دەبێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟