ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ " ١٠"ـی ئادار

بەختی ئەمڕۆ " ١٠"ـی ئادار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
کۆمەڵێک ھەل چاوەڕوانت دەکات کە بەھۆی سەرکەوتنەکانی ڕابردووتەوە ھاتوونەتە ڕێگات، بیر لە خوێندن دەکەیتەوە لە دەرەوەی وڵات و دڵخۆش دەبیت بە ھەموو تازەگەرییەکان.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
خۆشەویستەکەت کۆمەڵێک ڕێنماییت دەکات کە سوودی بۆ ژیانی پیشەییت دەبێت، ھەست دەکەیت کە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر پشتگیریت لێدەکات.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تەندروستیت کاریگەرییەکی زۆری ھەیە لەسەر ھەموو بوارەکانی ژیانت و بەتایبەت لایەنی دەروونیت بۆیە ھیچ کات پشتگوێی مەخە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
کۆمەڵێک نوێکاری ڕوودەدات لە ژیانتدا و ناچارتدەکات ھەوڵەکانت بکەیت بە دوو ئەوەندە بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانت زیاتر بکەیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەوانەیە ھەندێک کەسی نزیک لێتەوە تێکەڵ بە ژیانی تایبەتیت ببن و ھەوڵبدەن کۆمەڵێک بڕیار لەبارەی تۆوە بدەن، ڕێنماییان لێوەربگرە بەڵام باشترە خۆت بڕیاردەربیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
بۆ کۆتایی ھێنان بە فشار و  ئەو پەستانانەی ڕووبەروویان دەبیتەوە، سەردانی ھاوڕێیەکی نزیکت بکە و ھەوڵبدە بۆ ماوەیەک لەلای ئەو بحەوێیتەوە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
دووربکەوەرەوە لە کێشە و گفتوگۆ ناپێویستەکان، تۆ پێویستت بە پشتگیریکردن ھەیە لە شوێنی کارکردنتدا نەک ڕووبەڕووبوونەوەی نەرێنی.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
کۆمەڵێک تێکچوون لە ژیانتدا ڕوودەدات و بەشێکیان لەگەڵ خێزانەکەت و کەسە نزیکەکانتدا دەبێت چونکە دەتەوێت ڕایخۆت بسەپێنیت ئەمەش کاریگەری نەرێنی دەبێت بۆت.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
دووربکەوەرەوە لە کەشە نەرێنییەکان  و ھەوڵبدە لە شوێنێکی ئارامدا بحەوێیتەوە و ڕێگە نەدەیت کاریگەری لەسەر ژیانت ھەبێت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
تواناکانت و خێراییت لە کارکردندا وادەکات بە ئاسانی بتوانیت ڕێککەوتن لەگەڵ کەسانی خاوەنکاردا واژۆ بکەیت و گفتوگۆی گرنگیان لەگەڵدا بکەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ڕۆژێکی پڕە لە خۆشەویستی و بەجۆشبوونە و چیرۆکی خۆشەویستی لە ژیانتدا دروسدەبێت و کەسێک ھەڵدەبژێریت کە دەمێکە دەیناسیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
بیرۆکەکانت جێگای سەرنجن، ھەوڵبدە بتوانیت بەباشی باسیان بکەیت بە ھەموو وردەکارییەکانەوە بۆ ئەوەی لە دواتردا کاریان پێبکەیت و سوودیان لێ ببینیت بۆ باشترکردنی کارەکانت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟