ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "١٠"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
بەردەوامبوونت لە کارەکەتدا ڕەنگە ببێتە گرفتێکی گەورە بۆ داھاتووی پیشەکەت و پێویستیت بە چوونە پێشەوەیە لە ڕووی پیشەییەوە بۆ ئەوەی شکست نەھێنی.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەوڵبدە بەرپرسیارێتیی زۆر نەخەیتە سەر شانت بۆ ئەوەی ھیلاک نەبیت و باری تەندروستیت تێکنەچێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بیروڕاکانی خۆشەویستەکەت ڕەت مەکەرەوەو دڵی مەشکێنە، چونکە بە کاتێکی ناخۆشدا دەڕوات بەھۆی چەند گرفتێکی ژیانی کەسیی خۆیەوە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
وزە و توانای یەکجار زۆرت دەبێت لە کارەکەتدا و ئەمەش وادەکات گرفتەکان خێرا چارەسەربکەیت و چەند بڕیارێکی گرنگ ئەنجام بدەیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
پەشیمانبوونەوە لە پشتگوێخستنی تەندروستیت لەکۆتاییداھیچ سوودێکی نابێت، وابکە کە تابتوانیت نەخۆش نەکەویت و دەرمان بەکارنەھێنیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ بەڕێوەبەری کارەکەت دەردەکەوێت کە باوەڕبوونی بە تواناکانت لە پڕۆژەیەکدا بڕیارێکی باش بوو و ئەمەش ڕێگە و دەرفەتت بۆ دەکاتەوە لە بەرەوپێشچوون لە پیشەکەتدا.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ڕزگارت دەبێت لە نەخۆشییەک و تەندروستیت دەگەڕێیتەوە بۆ جاری جاران، ئەمەش وەکو ھاندانێک دەبێت بۆ ئەوەی دەستبکەیتەوە بە وەرزش و ڕاھێنان.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەوڵبدە ھاوپیشەکانت توڕە نەکەیت لە کارەکەت، چونکە ھەندێکیان لەوەدەچێت بە بەڕێوەبەری پیشەکەت بڵێن و ئەمەکارەش لە سوودی پیشەیی تۆدا نابێت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ڕەنگە ئەمڕۆ ببێتە دەمەقاڵە و قسەی ناخۆش لە نێوانتاندا و ببێتە دروستبوون گومان لە خۆشەویستییەکەتان، ھەوڵبدە ئەمڕۆ خۆت بەدووربگریت لە گفتوگۆی بێسوود.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئاگاداری ھەموو ئەو خۆراکانە بە کە پێشکەشت دەکرێت، ھەوڵبدە خۆت لە خواردنی چەور بەدوور بگریت و جار جارە گەشتێکی کورت ئەنجام بدە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ھەوڵبدە بەشداری نەکەیت لە ناکۆکی نێوان ھاوپیشەکانت، ڕەنگە بەشداریکردنەکە و گرفتەکان خراپتر بکەن و زیان بە ناوبانگی کەسییت بگەیەنێت لە شوێنی کارەکەتدا.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەندێک گۆڕانکاری گرنگ دەکەیت لە پەیوەندییەکەتدا، ئەمەش دەبێتەھۆی لابردنی فشاری دەروونیی کۆن و دڵەڕاوکێکانت نامێنێت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟