ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ "١١"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
دەبێت دووبارە شێوازی ژیان و کارەکانت بگۆڕیت تا بتوانیت باشترینەکانت نیشان بدەیت و ئەو کارانەت ئەنجام بدەیت کە ماوەیەکە پشتگوێت خستوون.


 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھیچ کات دوودڵ مەبە لە ڕێکخستنەوەی ژیانت و بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە داھاتووتەوە ھەیە، چونکە ئەو بڕیارانە نابێت دوابخرێن.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
پێویستە لە ئێستادا زیاتر لە ھەموو کاتێکی تر گرنگی بە کارەکەت بدەیت، چونکە بەم جۆرە ڕەنگە بتوانیت سیستمی ژیانت بگۆڕیت و بە شێوازێکی باشتر دەربکەویت.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ژیانت بەگشتی لە دۆخێکی ئارامدایە وێڕای ئەوەی ھەندێک شت بە ناڕێکی دەڕوات بەڵام تۆ ناھێڵیت کاریگەری نەرێنی لەسەرت ھەبێت و تووشی دڵەڕاوکێت بکات.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
بە ژیرانە دەتوانیت دۆخی ژیانی کۆمەڵایەتیت چارەسەر بکەیت و لە ھەمان کاتدا پەیوەندیت لەگەڵ ھاوپیشەکانت باشتر بکەیت، ئەمەش وادەکات لە کارەکانتدا زیاتر بەرەو پێش بچیت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ بەھۆی ھەندێک ھەڵە تێگەیشتنەوە تووشی کێشە دەبیت و نازانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکەیت کە تووشی بوویت، باشتروایە خۆڕاگر بیت و بە ئارامی مامەڵە بکەیت لەو دۆخەدا.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ تەندروستییەکی باشت ھەیە و لە دۆخێکی باشدایت و وزەیەکی ئەرێنیت ھەیە، بەگشتی ڕۆژێکی خۆش بەسەردەبەیت و کارەکانت بەباشی دەڕۆن.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ پێویستە ھەموو ئەرکە پیشەییەکانت جێبەجێبکەیت و چیتر دواینەخەیت، چونکە کەسانێکی زۆر چاویان لەسەر تۆیە و چاوەڕوانن ھەڵەیەکت ببینن و گەورەی بکەن.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
تووشی ھەندێک شێوان و دۆخی ناخۆش دەبیت، باشتروایە لە پێشدا تواناکانت بسەلمێنیت و پیشانی ھەمووانی بدەیت کە دەتوانیت چیبکەیت و چۆن بەرەو پێش بچیت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
توانایەکی گەورەت ھەیە بۆ چوونە ناو کار و پڕۆژەی نوێوە، بەڵام باشتروایە ھیچ شتێک نەکەیت پێش ئەوەی بە تەواوی دڵنیابیت لە وردەکارییەکان بۆ ئەوەی تووشی ھەڵەی بچوک نەبیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
دووربکەوەرەوە لە کەسە نەرێنییەکان و لە ھەمان کاتدا لە ھەر شوێنێک بوویت پەیوەندیی لەگەڵ ئەو کەسانەدا دروست مەکە کە توندوتیژن لە مامەڵە کردندا، چونکە تۆ کەسێکی بەسۆزیت و ڕەنگە ئەوان ئازارت بدەن.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لە ئەمڕۆوە بڕیاری ئەوە بدە بە نەرمی مامەڵە لەگەڵ خۆشەویستەکدا بکەیت، چونکە ئەگەر کێشەی نێوانتان زۆر ببێت چیتر پەیوەندیتان بە توندوتۆڵی نامێنێتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟