ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢٠"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ "٢٠"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
پێویستە ستراتیجی ژیانی تایبەتی و کار بگۆڕیت تاوەکو بتوانیت سەرکەوتن بەدەستبھێنیت و ئیشەکان بە باشی بکەیت، بۆ گۆڕینی کار پێوست بە پلانێکی بەھێز و ورد ھەیە.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئەگەری ھەیە ئەمڕۆ ژووان لەگەڵ خۆشەویستەکەت ببەستیت، بینینەکەتان ڕۆتینی وەکو جاران نابێت بەڵکو ھەندێک بابەتی گرنگ باس دەکەن کە پەیوەندی بەژیانی تایبەتیتانەوە دەبێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تەنھا گرنگی بە کار مەدە و لایەنی تەندروستیت وەکو جاران لێبکەرەوە، یەکێکی لەوکەسانەی کەمتر گرنگی بە تەندروستیت دەدەیت باشترە واز لەو خووەت بھێنیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
داوات لێدەکرێت گرنگی بە پڕۆژەیەک بدەیت و بەشێک لەکاتەکانی کار بۆ ئەو پڕۆژەیە تەرخانبکەیت، ئەگەری ھەیە ئەم کارەت ھەندێک گۆڕانکاری لە ژیانی پیشەیت دروست بکات و سەرکەوتن بەدەستبھێنیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
کێشە سۆزدارییەکانت بەرەو باشبوون دەچێت و ھەست بە ئارامی دەرونی زیاتر دەکەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا ڕاستگۆ بیت و بوێرانە داواکارییەکانتی پێبڵێیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
یەکێکی لەو کەسانەی حەز بە ھاوکاری کەسانی چواردەکەیت و دڵی ھەمووان بۆخۆت ڕاکێشاوە، زیاتر پابەندی سیستەمی خۆراکیت بە تاوەکو کێشە تەندروستییەکان زیاتر نەبن.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچێت و لەم ڕۆژانە دەرفەتی زیاتر دێتە بەردەست بە قازانجی خۆت سودی لێوەربگرە، بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنێکەوە لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت نێوانتان تێکچووە، کۆنترۆڵی توڕەبوونەکانت بکە و بارودۆخەکە چارەسەر بکە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەمڕۆ ھەست بە تەندروستییەکی باش دەکەیت بەڵام لەکۆتای ڕۆژەکەدا توشی ژانەسەرێکی توند دەبیت، ھۆکارەکەشی تەنھا کەمخەوی و ماندوێتی زۆرە  و پشوویەک  بە مێشک و جەستەت بدە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ لەبوارەکانی پەیوەندیکردن و گۆڕینەوەی زانیاریی و شارەزاییەکانتەوە چالاکییەکی زۆر دەکەیت، کارەکان بە ھاوبەشی لەگەڵ ھاوپیشەکان جێبەجێدەکەیت، دەبیتە ھۆکاری دڵخۆشی ھەندێک لە ھاوڕێکانت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
باری دەروونیت ئارام نییە و خانەوادەکەت داوای ھەڵبژاردنیان لێکردویت لەنێوان ئەوان و ئەو کەسەی کە دەتەوێت بیکەیت بە ھاوبەشی ژیانت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
چاوەروانی کەشێکی سۆزدارانە دەکەیت ھەست بە ئارامی دەکەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە ماوەیەکە چاودێریی دەکەیت تاوەکو ھەستەکانتی بۆ دەربڕیت، سود لە دەرفەتەکانی ئەمڕۆ وەرگرە و ڕازی دڵتی بۆ ئاشکرابکە.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
سەرکەشی بە لایەنی دارایتەوە مەکە و بەتەنھا دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە مەکە، ھەوڵبدە پڕۆژەکە بە ھاوبەشی لەگەڵ کەسێکی بڕواپێکراودا دەست بە جێبەجێکردنی بکە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟