ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"٤"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ھاوڕادەبیت لە بیرکردنەوەی ھاوپیشەکانت و بەباشی دەزانیت بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکەتان، ھەر ئەمەش ھۆکارە بۆ ڕازیبوونی بەرپرسانی ئیشەکەت، ئەگەری ھەیە پاداشتی دارایی بکرێن و کارەکان بەباشی بەڕێوەبچن.


 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھاوبەشی ژیانت فشارێکی زۆری لەسەر دروستکردویت کە نازانیت چۆن چارەسەری بکەیت، بەڵام ئاگاداری بارودۆخەکە بیت تا خراپتر نەبێت، ئەگەری ھەیە ڕەفتاری خێزانەکەت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکەشت دروست بکات.


 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
یەکێکی لەو کەسانەی کە گرنگی بە تەندروستی خۆت دەدەیت و دەتەوێت ھەمووانیش وەکو تۆ وابن، ڕێگە مەدە ڕووداوەکانی چواردەور کاریگەری خراپ لەسەر پەیوەندییەکەت دروست بکەن.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
پەلەمەکە بۆ گەیشتن بەو ئامانجانەی کە بۆ داھاتوو دیاریتکردووە، چونکە پەلەکردن زیانێکت پێدەگەیەنێت کە ھەرگیز چاوەڕێی ناکەیت و توشی ماندوبوون و بێھێزی جەستەی دەبیتەوە.


 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
کەشی ئەمڕۆت بەدڵنابێت و ھەست بە دڵگرانی دەکەیت بەرامبەر کەسێکی نزیکت کە ڕەفتارەکانی ئەم دواییانەی بێزاری کردویت، بەڵام ڕێگە مەدە کەشەکە بەوجۆرە بمێنێتەوە و چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە بدۆزەرەوە.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەنجامدانی چالاکی جەستەی و مێشکیی کاریگەری ئەرێنیان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی کە بەھۆی کارەوە ڕووبەڕووت بووەتەوە، خۆشەویستەکەت مەخەرە دۆخێکی دڵەڕاوکێوە تەنھا دەیەوێت یارمەتیت بدات.


 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ھەواڵێکی دڵخۆشکەر دەبیستیت کە پەیوەندی بە پلانە نوێکەتەوە ھەیە، راستگۆیی و بڕوابوون بە خۆت کاریگەریی باشی لەسەر چواردەورەکەت دروستکردووە، ھەرئەمەشە وایانلێدەکات ئەو شتانەی کە دژت دەبن دەیگۆڕن بۆ شتێک کە سودت پێبگەیەنێت.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئازاری جەستە بەھۆی گرنگینەدانە بە ڕێنمایی پزیشکەکەت، کاتێکی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە تا زیاتر و باشتر بیربکاتەوە و بڕیار لەسەر ئەو کێشەیە بدات کە ماوەیەکە پەیوەندییەکەتانی ساردکردووەتەوە.


 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
ھەست دەکەیت شتێکی گوماناوی ڕوودەدات بە جۆرێک زیانی بۆتۆ ھەبێت، وریابە و ژیرانە ڕەفتار لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان بکە، ئەگەری ھەیە ئەمە تاقیکردنەوە بێت لەلایەن کەسێکەوە تا زیاتر شارەزابێت لە ڕەفتار و کاردانەوەکانی تۆ.


 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
تامەزرۆییەکی زۆرت ھەیە بۆ ئەو کارە نوێیەی کە لە بەرپرسانی کاراکەتەوە بەسەردا دەدرێت، چونکە وا ھەست دەکەیت خۆت لەو ئەرکەدا دەبینیتەوە و زیاتر لە توانا و حەزەکانی تۆ دەوەشێتەوە.


 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لەم چەند ڕۆژەدا کەسێک دێتە ژیانتەوە کە سەرجەم پلانەکانت دەگۆڕێت ئەمەش لەلای خۆشت چاوەڕوان نەکراو بووە، بەڵام لەکۆتایدا ئەو خۆشییەی چاوەڕێت دەکرد دێتە سەر ڕێگەکەت و دەگەیتە ئامانج.


 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
چاوپێکەوتن و گەرموگوڕی بینین لە پەیوەندییە سۆزدارییەکەتدا  کاریگەریی ناکۆکییەکانی نێوانتان کەمدەکاتەوە و زیاتر لە جاران ڕێزی یەکتری دەگرن و خۆشەویستیتان زیاتر دەبێت، بەڵام لەیادی مەکە بەڵێنێک مەدە کە دڵنیانەبیت لە جێبەجێکردنی ئەگەری ھەیە ئەمجارە دۆخەکە خراپتر بکاتەوە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟