ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٨"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"٨"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
لەکارەکەتدا باش دەبیت و لایەنی دارایت باشتر دەبێت، بڕێک پارەت دێتەدەست کە ئەگەری ھەیە وەکو پاداشتی باشی کارەکانت ئەو پارەیەت دەستبکەوێت، جێگەی ئەو پارەت بۆ دەگرێتەوە کە لە دەستتداوە.


 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
پابەندبوون بە پەیوەندییە سۆزداریەکەت و خۆشەویستەکەتەوە ھۆکارە بۆ سەرکەوتن لە پەیوەندییەکەتدا و مانەوەی لەگەڵتدا، لە داھاتویەکی نزیکدا پلانی نوێ بۆ ژیانی تایبەتیت دادەنێیت.


 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
زیاتر لە پێویست خۆت ماندو مەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، جار جارە گەشتکردن و چێژ وەرگرتن لە ژیان سودی بۆ لایەنی دەروونیت دەبێت و لە جەنجاڵی کار دوردەکەویتەوە.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
لە ماوەیەکی کەمدا ئەو کەسە دەناسیت و چاوپێکەوتنی لەگەڵ دەکەیت کە ڕەنگە لە داھاتوودا ببێت بە ھاوسەری ژیانت، بە وریایی ڕەفتار بکە و خۆت مەشڵەژێنە.


 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
لەگەڵ ھاوبەشی ژیانت دەربارەی بارودۆخی خێزانیتان گفتوگۆی جددی دەکەن تا داھاتوی خۆتان باشتر بکەن، زیاتر وردبینبن و کێشەکانتان پێکەوە چارەسەر بکەن.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
بە دڵێکی فراوانەوە لە بەرامبەرەکەت بڕوانە و بەبێ زانیاری تەواو و دروست بڕیاری لەسەر مەدە و تاوانباری مەکە بە کارێک کە دڵنیانیت لەوەی کە ئەو خاوەنی کارە ھەڵەکە بێت.


 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لەم ڕۆژانەدا ھەندێک گۆڕانکاریی لە کارەکەت یان لە ژیانی تایبەتیدا ڕوودەدات و کۆمەڵیک مەرج دێنە پێشەوە، ئەمەش دەتخاتە دۆخێکەوە نازانیت چ جۆرە بڕیارێک بدەیت، مۆڵەت لە بەرامبەرەکەت وەربگرە و وردتر بیربکەرەوە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەو ھەوڵەی بۆ کارەکەت دەدەیت ئاسان نییە و ماندوبوونی زۆری دەوێت ورەت زیاتربێت و خۆڕاگربە، بڕوا بەوانە بھێنە کە گومانیان لە سەرکەوتن و ئیشەکانت ھەیە.


 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
پێشنیاری کارێکی نوێت پێدەدرێت کە بۆت گونجاو دەبێت و لەئاست خولیا و حەزەکانت دەبێت، لەگەڵ بەرامبەرەکەت زیاتر لێبوردەبە و دەرفەتێکی تری پێبدە، ھەموو کەس ھەڵە دەکات ڕێگە مەدە قسەی کەس کاریگەری خراپ لەسەر پەیوەندییەکەت و بەرامبەرەکەت دروستبکات.


 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
ماوەیەکە ھەست بە ئازاری گەدە دەکەیت ئەویش بەھۆی زۆر خواردنی چەوری و خواردنە خێراکانەوەیە، خواردنی میوەی ھەمەچەشنە و بەسود لە ئازاری گەدە ڕزگارت دەکات، ھەست بە گۆڕانی کەشی کار دەکەیت بێدەنگیت لە قازانجی تۆدا دەبێت.


 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
ئەم ماوە بە دۆخێکی ناخۆش و بێزاریدا دەژیت و ھەست بە تاوان دەکەیت دەربارەی شتێک کە لە دەسەڵاتی تۆدا نەبووە، ھێز بەخۆت بدەرەوە و چاو بە بڕیار و کارەکانی پێشوتدا بخشێنەرەوە.


 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
خۆت لە توڕەیی زۆر و ھەڵچوونی دەروونیی توند بەدوربگرە، ھەست بە ئازاری ویژدان دەکەیت بەرامبەر ئەو کەسەی کە ماوەیەکی زۆر پشتگوێتخستووە بەھۆی قسەی کەسێکەوە، گوێ لە ناخی خۆت بگرە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟