ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢١"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "٢١"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەوڵبدە کەمێک پەیوەندیت لەگەڵ ھاوپیشەکانت کەم بکەیتەوە و لە سنوری پیشەییدا بیھێڵیتەوە، چونکە ڕەنگە بەھۆی ئەو ھاوڕێیەتییەوە تووشی ھەندێک کێشە ببیت و نەتوانن وەکو تیمێک بەیەکەوە کار بکەن.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ئاسان نییە بەردەوام بوون لەسەر پەیوەندییەک کە ئاڵۆزی تێکەوتووە، بەڵام لە ھەمان کاتدا چوونەدەرەوە لێی ئاسان نییە، بۆیە دەبێت بزانیت چ بڕیارێک دەدەیت پێش ئەوەی ھەر ھەنگاوێک بنێیت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
دەتوانیت شتی زیاتر لە دەورووبەرەکەتەوە فێر ببیت و بزانیت دەبێت ھەنگاو بەرەو کوێ بنێیت، تۆ کەسێکی ژیریت و دەزانیت چۆن مامەڵە دەکەیت تەنھا پێویستت بەوەیە کە زانیاری تەواوەتی وەربگریت بۆ ئەوەی ھەڵە نەکەیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
خۆت بەدووربگرە لە ھەموو ھەڵەیەک و تەنھا شت پێویستە بیکەیت ئەوەیە ئەمڕۆ لەسەرخۆ مامەڵە بکەیت و پلان بۆ ھەموو شتێک دابنێیت پێش ئەوەی ھەر شتێک بکەیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ماوەیەکە کێشەت بۆ دروست بووە لەگەڵ نزیکترین کەسی ژیانتدا، بەڵام شتێکی کاتییە و تێدەپەڕیت بۆیە بێھیوا مەبە و خەم بەو دۆخە مەخۆ.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
دەست بە کارێکی نوێ دەکەیت و تەواوی وزە و تواناکانت بەکاردەھێنیت بۆ ئەو ئیشە، بیر لەوە دەکەیتەوە کە زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت و ئامانجەکەت دیاری کردووە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کارەکانت جێگیرن  و پەیوەندیت بەباشی دەڕوات لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا، بەڵام رێگە مەدە ھیچ کەسێک تێکەڵ بە ژیانی تایبەتیتان ببێت و پەیوەندیتان باشتر دەبێت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەم ماوەیە تووشی ھەندێک دۆخی نا ھەمووار بوویت کە تووشی دڵەڕاوکێت دەکات، بۆ ئەمەش تەنھا پێویستت بەوەیە کە کەمێک کات بۆ حەوانەوە وەربگریت و بیر بکەیتەوە بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
گرنگە لەم قۆناغەدا زیاتر بە وریاییەوە مامەڵە بکەیت و خاو نەبیت لە بڕیاردان و مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخە جیاوازەکاندا، لە ھەمان کاتدا شێوازی کارکردنت بگۆڕە بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ھەر کاتێک ڕاستگۆ نەبوویت لەگەڵ کەسە نزیکەکانتدا باشتروایە ھیچ پەیمانێکیان پێنەدەیت، چونکە گەر ھەر پەیمانێکتدا دەبێت بیبەیتە سەر، بۆیە ھیچ کەسێک بێھیوا مەکە.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
بیر لەوە دەکەیتەوە گەشت بکەیت بۆ شوێنێکیتر بە مەبەستی کارکردن لە بوارێکی نوێدا کە قانزانجێکی زیاتری دەبێت بۆت، ڕەنگە بەم جۆرە ژیانت بەرەو باشتر بگۆڕێت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ھەستەکانت زیاتر بوون بۆ خۆشەویستەکەت و زیاتر بە جدی بیری لێدەکەیتەوە، بەڵام ڕێگە مەدە ھیچ کەسێک لە ئەوت دووربخاتەوە و پەیوەندیتان تێکبدات.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟