ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٩"ـی شوبات

بەختی ئەمڕۆ "٩"ـی شوبات

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
گرنگیی زیاتر بە خۆشەویستانت بدە،  چونکە ئەوان پێویستیان بەتۆیە، کێشەکانیت جارەسەربکەو بیر لە ڕابردوو مەکەرەوە.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
بەردوامبە لە دانانی پلانەکانی داھاتووت، لەکاری ھەڕەمەکی دوور بکەوەرە و کاتی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە، زیاتر ئاگاداری تەندروستی خۆت بە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەگەری ھەیە لە کارەکەت پلەت بەرزبکرێتەوە، بارودۆخی دارایت بەرەو باشبوون دەچێت و دۆخی خێزانیت بەرەو باشتر دەچێت، ئاگاداربە زیاد لە مەسروف مەکە.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
زیاتر پەیوەستبە بەکارەکەتەوە، چونکە ئەگەری ھەیە بەھۆی سەرقاڵی زیاتر و دوورەپەرێزییەوە توشی گرفتی ئیداریی ببیت، سوود لەکاتە فەراغەکانت وەربگرە بۆ پەیوەندەییە کۆمەڵایەتیییەکان.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەم ماوەیە زیاتر لەوکەسانە نزیک ببەرەوە کە ھەستی ئارامی و ئاسودەییت پێدەبەخشن، تۆ پێویستت بە حەوانەوە ھەیە.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
گەرچی تووشی چەندین حاڵەتی ناخۆش بوویت، بەڵام خۆڕاگربە و بەبەھێزی بمێنەرەوە، ھەموو شتێک بەرەو باشی دەچێت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
زۆر گرنگیی بە منتمانەی خۆت بدە لەگەڵ دەوروبەر، بەئاسانیش متمانە بەھەموو کەس مەکە، ڕەنگە کەسێک ھەبێت بیەوێت ئەو متمانیەت بقۆزێتەوە و بۆ کاری خراپ بەکاری بھێنێت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
چەند ھەلێکی کار دێتە بەردەمت، ئەوکارەیان ھەڵبژێرە کە دەبێتە ئەزموونێکی باش بۆ ژیانت، چونکە لەژیاندا ئەزموون گرنگیی و بایەخی تایبەتی ھەیە بۆ مرۆڤ.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئاگاداری خۆشەویستەکەتبە و بەوریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە، ئەم کاتە بۆ ئێوە ھەستیارە و ھەرگیز مەیڕەنجێنە، چونکە ئەو لە پێناو تۆ ھەموو شتێک دەکات.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
کارکردن لەگەڵ گروپدا وادەکات زیاتر ئارەزووت بۆ کارەکە ھەبێت، دوور بکەوەرەوە لەو شتانەی ئارەزووی ناکەیت ئەوە بکە کە دڵت دەیەوێت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
دەتوانیت ئێوارە خوانێک بۆ خێزانەکەت ئامادە بکەیت و کۆیان بکەیتەوە ماوەیەکی زۆرە بەو جۆرە کۆنەبوونەتەوە، ئاگادار بە ھێندە بە ڕقەوە مامەڵە مەکە.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
کەسێک زۆری خۆشدەوێیت و بەردەوام ھەوڵت بۆ دەدات، دەتوانیت بیر بکەیتەوە و پاشان بریار بدەیت، بێ ھیوای مەکە چونکە ھەموو ھیوایەکی ئەو تۆیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟