ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٨"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "٨"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
پێویستت بەوەیە لەو ماوەیەدا بڕیارێکی گرنگ بدەیت لەبارەی کارەکانتەوە و بیر لەوە دەکەیتەوە ھەنگاوێکی نوێ بنێیت ئەمەش بەرەو باشترت دەبات.

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
بیرۆکەکانت سەبارەت بە خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری دەگۆڕێت پاش ئەوەی کەسێک دەناسیت کە گونجاوە بۆت و ھەست بەوە دەکەیت ئەو کەسەیە کە دەتەوێت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
تۆ ھەندێکجار زیاد لە پێویست بیردەکەیتەوە و بیرۆکەکانت زیاتر نەرێنین، ئەمەش باش نییە و ڕەنگە زیانت پێبگەیەنێت و بەرەو ڕێگەی ھەڵەت ببات، ڕێگە مەدە بیرۆکەی نەرێکی کۆنترۆڵی بیرۆکەکانت بکات.

بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەم ماوەیە تاڕاددەیەک ئیرەیی دەبەیت بە ھاوپیشەکانت و ھەست بەوە دەکەیت ئەگەر زیاتر ھەوڵتبدایە دەتتوانی لەوان باشتر بیت، بێھیوا مەبە چونکە ھەلی باشتر لە پێشتدایە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
چیتر ئەو کێشانە لەبیر بکە کە لە ڕابردوودا تووشییان بوویت، دووبارە متمانەت بە دەورووبەرەکەت ھەبێت و دڵنیابە لەوەی ئەوان قازانجی تۆیان دەوێت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەرچەندە ڕۆژانە سەرقاڵبوویت بە کارەکانتەوە لەبیری مەکە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت ، چونکە مێشک و جەستەت پێویستییان بە حەوانەوە ھەیە.

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ تووشی حاڵەتێکی بێتاقەتی و پەستبوون دەبیت بەھۆی ئەوەی کارێکی گرنگت دوادەکەوێت، ئەمەش ناچارت دەکات بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەیت کە کۆتایی شتێکی گرنگ دەبێت بۆت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەگەر بە پەیوەندییەکی نا جدی و خراپدا تێدەپەڕیت باشتروایە بیربکەیتەوە و بتوانیت باشترین بڕیار لە دروستترین کاتتدا بدەیت پێش ئەوەی بارودۆخەکان لە کۆنترۆڵی تۆ دەربچن.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
دووربکەوەرەوە لە ھەموو ئەو شتانەی کە زیانت پێدەگەیەنن، بڕیاری ئەوە بدە پێش ھەموو شتێک خۆتت خۆشبوێت و متمانەت بە خۆت ھەبێت تا بتوانیت ھەنگاو بەرەو باشتر بنێیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ چاوپێکەوتن دەکەیت لەگەڵ کەسێکی گرنگدا، بڕیاری ئەوە دەدەیت زیاتر گرنگی بە پەیوەندییەکانت بدەیت و کاتی تەواو بۆ پیشەکەت تەرخان بکەیت، ئەمەش وادەکات زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
بیر لەوە دەکەیتەوە کە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەیت و لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵبدەیتەوە، لە سەرەتای ساڵی نوێوە ئامانجەکانت دیاری بکە و پلان دابنێ بۆ ئەوەی پێیان بگەیت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ زیاتر بە ژیری و دانایانە ھەڵسوکەوت دەکەیت، بیر لەوە دەکەیتەوە کار لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ بکەیت و لەو پڕۆژەیەشدا قازانجێکی باش دەکەیت و ڕێڕەوی ژیانت دەگۆڕێت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟