ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٩"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "٩"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
بەردەوامبوونت لەسەر ئەو کارەی ئێستا دەیکەیت زیان بە داھاتووی پیشەییت دەگەیەنێت، دڵنیابەرەوە تۆ پێویستت بەوەیە کە ھەنگاو بەرەو پێشەوە بنێیت و دوانەکەویت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
پێش ئەوەی کات بڕوات بۆت دەردەکەوێت کە ڕێگەیەکی ھەڵەت گرتووەتە بەر و کاتی ئەوە ھاتووە ڕێڕەوی ژیانت چاک بکەیتەوە و بەرەو باشتر بڕۆیت.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت بەو شتانەی کە لە دەورووبەرتدان و قازانجێکی باش دەکەیت لە ڕووی ماددییەوە، ھەروەھا کەشی کارکردنت جێگیردەبێت و بەو جۆرە دەبێت کە چاوەڕوانی دەکەیت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ھەست بە دڵخۆشی دەکەیت و جۆش و خرۆشێکی زۆرت ھەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو شتانەی کە ئەستەمن و قورسن، کێبڕکێکردن لەگەڵ ژیاندا یەکێکە لە ئاواتەکانی تۆ.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەم ماوەیە چالاکیت زۆرە و ئامادەکاری دەکەیت بۆ پڕۆژەیەکی نوێ کە زۆر گرنگە بۆت و ماوەیەکی زۆرە پلانت بۆ داناون.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەرکی قورس مەخەرە سەر شانی خۆت کە زۆر ماندووت بکات، بەردەوام کات بۆ حەوانەوە و وەرزشکردن تەرخان بکە و گرنگی بە تەندروستیت بدە.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
وریابە لە ھەر ھەنگاوێک کە دەینێیت چونکە ھەموو ئەو شتانەی لەم ڕۆژانەدا دەیکەیت کاریگەرییان لەسەر داھاتووی پیشەییت دەبێت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
ئەگەر زیاد لە پێویست خۆت ماندوو بکەیت دەبێت بزانیت کە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنیت ئەمەش ناچارت دەکات لە کارەکانت دووربکەویتەوە، بۆیە پێش ھەموو شتێک گرنگی بە خۆتبدە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
وزەیەکی زۆرت ھەیە بۆ کارکردن و داھێنان، ئەمەش یارمەتیت دەدات زیاتر بەرەو پێشەوە بچیت و بڕیاری دروست بدەیت و کارەکانت بەرەو پێشەوە بچێت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ باسی بابەتێکی ماددی دەکرێت و بەخت یاوەرت دەبێت، ئەو کێشانەی لە ڕابردوودا سەرقاڵیان بوویت ئەمرۆ چارەسەر دەبن.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ژیانتدا ڕوودەدات، ڕزگارت دەبێت لە ھەموو ئەو فشارانەی کە تووشیی دڵەڕاوکێیان کردوویت و ھەست بە حەوانەوە دەکەیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
زیاتر ھەوڵدەدەیت بۆ گەیشتن بە خەونەکانت و بیر لەو ھەنگاوانە دەکەیتەوە کە دەبێت بیاننێیت و بەرەو پێشەوە بچیت.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟