ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٧"ـی کانوونی دووەم

بەختی ئەمڕۆ "٧"ـی کانوونی دووەم

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
ماوەیەکە تا راددەیەک لە کارەکانت دوورکەوتوویتەتەوە و دوایاندەخەیت، باشتروایە پلانی کارکردن دابنێیت و چیتر ھیچیان پشتگوێ نەخەیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
ڕۆژێکی خۆشە و پڕە لە دڵخۆشی و ئاھەنگ گێڕان، سوود لەم کەشە وەربگرە و ھەوڵبدە کاتێکی خۆش ببەیتە سەر و لە بێتاقەتی دووربکەویتەوە.

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ئەگەر دەتەوێت بە تەواوی کارەکانت بەرەوپێشەوە ببەیت پێویستە لە پێشدا بڕیاری ئەوە بدەیت ئەو کارانە تەواو بکەیت کە لە ڕابردوودا پشتگوێت خستوون.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ڕۆژێکی خۆشە بۆت و یارمەتیت دەدات باشتر کارەکانت ئەنجام بدەیت و توانای جوڵەت زیاتر دەبێت، سوود لەم چالاکییەت وەردەگریت و باشتر ھەموو کارەکانت ئەنجام دەدەیت.

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ ھەندێک بارودۆخی ژیانت تێکدەچێت، ئەمە ئاگادارکردنەوەیەکە بۆت  تا ھەوڵبدەیت بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی ماوەیەکە تووشییان بوویت.

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ھەرگیز لاوازمەبە بەرامبەر بەو کێشانەی کە تووشییان دەبیت ئەگەر لە ڕووی پیشەییەوە بێت یان سۆزداریی، ڕێگە مەدە کاریگەری نەرێنییان ھەبێت لەسەر بیرکردنەوەکانت و ھەوڵبدە بەزووترین کات کۆتاییان پێبھێنیت.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەم ماوەیە پەیوەندییەکانت بەگشتیی باشن و بە تەواوی لەسەر رێگەیەکی ڕاست دەڕۆیت، بەمجۆرە بەردەوامبە تا دەگەیت بەوەی کە دەتەوێت.

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
خۆشەویستەکەت سەرسامت دەکات بە سووپرایزێکی چاوەڕوان نەکراو، داوات لێدەکات کاتی زیاتری لەگەڵدا بەسەر ببەیت تا زیاتر لەیەکتر تێبگەن و پەیوەندییتان باشتر ببێت، لەو کاتەشدا بیر لەوە دەکاتەوە ھەنگاوێکی جددی بنێت بۆیە داواکەی پشتگوێ مەخە.

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
تەواوی ھەنگاوەکانت دیاریی بکە و بۆشایی بەجێبھێڵە بۆ ئەو کەسەی کە دەیەوێت لێت نزیک ببێتەوە، گوێی بۆ بگرە ڕەنگە بەو جۆرە نەبێت کە لێی دەترسیت و جێگەی متمانەت بێت.

بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ تا راددەیەک تێکچوون ڕوودەدات لە پەیوەندییەکانت و کارەکانتدا، باشتروایە بزانیت بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێیت و چیدەکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چۆن ئەو دۆخە چارەسەر دەکەیت.

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
فشار مەخەرە سەر خۆشەویستەکەت و داوای شتی زۆری لێمەکە، ئەو کەسێکی ھەستیارە و ھەوڵدەدات ھەموو شتێک بکات لە پێناو دڵخۆشی تۆدا بۆیە ھەوڵبدە بەمە بزانیت.

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
تا دەتوانیت سوود لە کاتە بەتاڵەکانت وەربگرە تا بتوانیت کار لەسەر پڕۆژەکانت و چالاکییەکانت بکەیت لەگەڵ ئەوانەشدا تەندروستیت پشتگوێ نەخەیت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟