ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"٩"ـی تشرینی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ"٩"ـی تشرینی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
دەتوانیت کاتی زیاتر بە خێزانەکەت ببەخشیت و چارەسەری ھەموو ئەو گرفتانە بکەیت کە ماوەیەکی زۆر پشتگوێت خستوون، ئارام بە و کاردانەوەی خێرا مەنوێنە.


 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
لەم رۆژانەدا کەسێکی نوێ دەناسیت و پێت وایە تەواو ئەو کەسەیە کە لە دڵەوە دەتەوێت، کاتی بدەرێ و گومانی لێمەکە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
خێزانەکەت بە بارودۆخێکی قورسدا تێدەپەرن، ئەوەندە فشارییان مەخەرە سەر و لێیان تێبگە، بەھۆی رەفتارەکانتەوە لەوانەیە زۆر کەس لەدەست بدەیت.

 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
کاردانەوە ھەڵەکانت دووچاری چەندین گرفتت دەکات، ھێمن بە و زیاتر بروا بە خۆشەویستەکەت بکە، بارودۆخی دارایت جێگیر نییە بزانە پارە لە چیدا خەرج دەکەیت.


 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھاوڕێکانت چوونەدەرەوەیەک رێکدەخەن ھەوڵبدە لەگەڵیاندا بیت و خۆت بە دوور نەگریت، زیاتر گرنگی بدە بە وەرزشکردن و ئاگاداری جۆری خواردنەکەت بە.

 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
لەوانەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا دووچاری چەند کێشەیەک ببنەوە، گوێی لێبگرە و متمانەی پێبکە، دڵنیابە لەوەی راستییەکانت پێدەڵێت.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
کات زوو تێدەپەرێت و برینەکانت سارێژ دەبێت، ئەوە گرنگە کە وانەت لە ھەڵەکانت وەرگرتبێت و چیتر دووبارەیان نەکەیتەوە و متمانە بە ھەموو ھاوڕێکانت مەکە.

 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەمیشە بەرژەوەندی خۆتت لە بیر بێت و بزانە ھیچ کەس جگە لە خۆت و خێزانەکەت دڵسۆزت نییە، باشترین بریار بۆ ژیانت بدە و ئەنجامەکەی قبوڵ بکە.


 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
زۆر گرنگە گۆرانکاری لە ژیانتدا ئەنجام بدەیت و لەو رۆتینە بێیتە دەرەوە، ئەو کارانە تاقیبکەرەوە کە ماوەیەکی زۆرە دەتەوێت ئەنجامی بدەیت.


 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەم رۆژانەدا دووبارە لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا قسە دەکەیت وکێشەکانتان چارەسەر دەکەن، ئەمەش دووبارە خۆشیتان بۆ دەگەرێنێتەوە و زیاتر متمانە بە یەکتر دەکەن.


 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
لە کارەکەتدا پلەت بەرز دەکرێتەوە و دەبیتە جێگەی متمانەی بەرێوەبەرەکەت، گەشتێکی کورت ئەنجام بدە تا ماندوویەتی ئەم چەند رۆژەت بڕەوێتەوە.


 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
بە چی دڵخۆشی ئەوە بکە، چیتر رێگە مەدە رابردوو زیان بە داھاتووت بگەیەنێت، دەتوانیت دووبارە متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەیت چونکە ئەو ھەڵەیەی روویدا خەتای کەستان نەبووە.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟