ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی تشرینی دووەم

بەختی ئەمڕۆ"١٠"ـی تشرینی دووەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
لەکارەکەتدا بەھەندێک دۆخی جیاوازدا تێدەپەڕیت کە بەشێکیان ئاسان نابن بۆت، ھەربۆیە ئامادەکاری باشبکە بۆ ئەو فشارە زۆرە، ھیچ کارێک یان داوایەک ئاراستەی خۆشەویستەکەت مەکە کە بێزاری دەکات بەڵکو زیاتر تێگەشتوبە لەگەڵیدا.

 

بورجی گا:٢٠/٤ - ٢٠/٥
ھەندێک کێشەت لە کارەکەتدا توش دەبێت و ھەنگاو دەنێیت بۆ چارەسەرکردنیان بۆئەمەش پێویستت بە کاتی گونجاو دەبێت، لە دەربڕینی ھەستە سۆزدارییەکانت بەرامبەر خۆشەویستەکەت پەلە مەکە، ماوەیەک بدە بە خۆت تا بیرێکی باشی لێبکەیتەوە.

 

بورجی دووانە:٢١/٥ - ٢١/٦
بەشداری ھەندێک بیرۆکەی نوێ بکە و لەگەڵ ھاوبەشەکانی کار ئەرکەکان جێبەجێبکە و پێکەوە بگەن بەو بەرھەمەی کە دەتانەوێت، لە ھەندێک وشەی بێسوود دوربکەوەرە دەربارەی ژیانی سۆزداریت، ئەگەری ھەیە زیان بە پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بگەیەنێت.


 

بورجی قرژاڵ:٢٢/٦ - ٢٢/٧
توانای ئەوەت ھەیە پڕۆژە نوێیەکەت جێبەجێبکەیت، بەڵام کاتێکی گونجاو نادۆزیتەوە بۆ بەئەنجام گەیاندنی، ھەوڵبدە زیاتر لێکتێگەیشتن لە نێوان خۆت و خانەوادەی ھاوسەرەکەتدا ھەبێت تا ھەنگاوی بەرەوپێش بنێیت.

 

بورجی شێر:٢٣/٧ - ٢٢/٨
ئەمڕۆ دەرفەتی ئەوەت بۆ دەڕەخسێت تواناکانی خۆت دەربخەیت و بەرھەمی کارە باشەکانت پێشکەش بە بەرپرسەکانت بکەیت، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت ھەستی سۆزداری خۆیت بە ڕێگەیەکی جیاواز بۆ دەردەبڕێت، ھەرئەمەش وادەکات زیاتر پەیوەستبیت پێوەی.


 

بورجی گوڵەگەنم:٢٣/٨ - ٢٢/٩
سود لە دەرفەتێکی گەورە وەردەگریت و دەتوانیت ئامانجێکی گەورە بەدەستبھێنیت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت کاتێکی زیاترت لەگەڵدا بەسەربەرێت  و پشتگوێی مەخە و کاتی تەواو بە خۆشەویستەکەت بدە.

 

بورجی تەرازوو:٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی کارەکەت کۆبوونەوەیەک رێکدەخەیت و باس لە پلان و پڕۆژە نوێکانت دەکەیت بۆ سەرکەوتنی کار و دامەزراوەکەت، لە دۆخێکی سۆزداری باشدا دەژیت، بەڵام وریابە و لە دەربڕینی ھەستەکانت مەترسە و بە متمانەوە قسەی دڵی خۆتی بۆبکە.


 

بورجی دووپشک:٢٣/١٠ - ٢١/١١
ھەوڵی زیاتربدە بۆ کارەکەت تا لەداھاتوودا بگەیت بە ئامانجە گەورەکەت، وەکو خۆتبە و بە سروشتی خۆت ڕەفتار بکە تا بتوانیت سەرنجی ئەوکەسە ڕابکێشیت کە دەزانیت گونجاوە بۆت و ئەوکەسەیە کە دەتوانیت ژیانی لەگەڵ بەسەربەریت.

 

بورجی کەوان:٢٢/١١ - ٢١/١٢
داوای ھاوکاری لە ھاوپیشەکانت بکە لەو کاتانەی کارەکان بۆ سەخت دەبێت، بە خۆشەویستەکەت بڵێ کە دەتوانیت بۆ پەیوەندییەکەتان  قوربانی بدەیت و لەھەندێک بابەت پاشگەزبیتەوە لەپێناو لەدەستنەدانی.

 

بورجی گیسک:٢٢/١٢ - ١٩/١
لەئێستادا توانای ئەوەت ھەیە بەشداریی ھەندێک پڕۆژە و ۆرکشۆپ و خولی تایبەت بە کارەکەت بکەیت تا تواناکانی کارکردن زیاتربێت، ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت باس لەو قوربانیانە دەکات کە لەپێناو پاراستن و بەردەوامی پەیوەندییەکەتان داویەتی، کە ئەوەش دەبێتە بەڵگە و متمانەی خۆشەویستیتان.

 

بورجی سەتڵ:٢٠/١ - ١٨/٢
کارەکانی خۆت بەباشی بکە و پەلەمەکە لە ئەنجامدانی ھەندێک ئەرکدا ئەگەری ھەیە پێویستی بە وردبینی زیاتربێت، پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕوات و ھەربۆیە گومان لە خۆشەویستەکەت نابێت کە جێتبھێڵێت.

 

بورجی نەھەنگ:١٩/٢ - ٢٠/٣
سوود لە ئامۆژگاری ھەمووان وەربگرە کە لە شوێنی کارەکەت پێتدەدەن، بۆئەوەی بتوانیت پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵدا دروستبکەیت و ھاوکاریت بکەن، پەیوەندی سۆزداریی پێویستە لەسەر بنەمای خۆشەویستی و ڕێزگرتن و ڕاستگۆی و بوێریدابێت ھەربۆیە ڕاستگۆبە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟