ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "15"ی ئایار

بەختی ئەمڕۆ "15"ی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤

ئەمڕۆ هەواڵی خۆش دەبیستیت و گۆڕانکاری گەورە روودەدات لەڕووی پیشەییەوە، پێویستە زۆر بە ئاگابیت لەو ڕێگایەی گرتووتە و شێوازی مامەڵەکردنت، کاتێکی خۆش و ئاسوودە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەڕێدەکەیت و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت، هەوڵبدە کەمێک سادەتربە کاتێک مامەڵەی ئەوانی دیکە دەکەیت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
هەوڵبدە سوود لەو هەل و چانسانە وەربگریت کەدێتەبەردەمت بۆ ئەوەی لەڕووی پیشەییەوە بەرەوپێش بچیت، ناکۆکی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت سروشتییە، بەڵام ئاگاداربە و هەوڵبدە زوو چارەسەری بکەیت و زۆر درێژە نەکێشێت، خۆت بەدوور بگرە لە بارودۆخێک تووشی خەمت  بکات.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بەشێوەیەکی ورد و باش کاردەکەیت و بەدوای هەلی نوێدا دەگەرێیت، بۆ ئەوەی سوود لە کارە گەورەکان وەربگریت، متمانە بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزداریە بۆ ئەوەی پەیوەندیەکی جێگیر دروست بکەیت، هەوڵبدە سیستمی خۆراکیت ڕێکبخە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ڕووبەڕووی هەندێک کێشەی ماددی دەبیتەوە لە شوێنی کارەکەت، هاوکات کەمێک بێزار دەبیت و دەنگە دەنگ دەبێت بەهۆی کەمی موچەکەتەوە، رەنگە پەیوەندیت سۆزداریت ناجێگیر بێت و پێویستی بە بڕیارێکی گرنگ هەبێت، خواردنەوەی ئاو زۆر گرنگە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨

کەمێک بەهێز و بوێربە بەرامبەر ئەرک و کارەکانت کە دەبێت جێبەجێیان بکەیت، ڕاستگۆیی و ڕوونی لە قسەکردنی دوو بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزدارین هەرگیز لەبیری نەکەیت، ئازاری پشت تووش ببێت ڕەنگە بەهۆی دانیشتنەوە ئاگاداربە.
 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەرکێکی زۆرت لەسەرشانە و لەرووی پیشەییەوە هەست بە ماندووبوون دەکەیت، کێشەکانی ژیان کەمێک لە پەیوەندی سۆزداریت یان لە هاوبەشی ژیانت دووردەخاتەوە، کەمێک کات بۆ پشوودانی خۆت تەرخان بکە.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
لایەنی پیشەیت گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا دێت و دەبێت ئامادەبیت بۆ هەنگاوی نوێ، هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربڕە، بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکات، خۆت لەەو هۆکارانە بەدووربگرە بگرە کەدەبێتە هۆی ئارەقکردنەوەی شەوانت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١.

 رەنگە ماندووبیت، بەڵام دەبێت زیاتر هەوڵبدەیت بۆ گەیشتن بە خواستەکانت، دەبێت زۆر بە ئاگا بیت لە بڕیاڕدانی بەپەلە، هەوڵبدە گوێ لە خۆشەویستەکەت بگرە و تێگەیشتن بۆ بارودۆخی هەبێت، وەرزش و ڕاهێنان زۆر گرنگە لەیادی مەکە

 

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەم ماوەیە بیردەکەیتەوە و دەتەوێت پلانی نوێت هەبێت بۆ کارەکانت، پەیوەندیەکی رابردوو نوێ دەبێتەوە، بەڵام دەبێت زۆر بەئاگا بیت و نەبێتەوە هۆی ئازاردانت، خواردنی تەندروست بخۆ لەپێناو تەندروستیت.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
ئەمڕۆ ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بەرز و نزمی و بەربەستی گەورە دەبیتەوە لەڕووی پیشەییەوە و دەبێت چارەسەری بکەیت، زۆر گرنگە پەیوەست بیت بە کۆمەڵێک یاسای سۆزداریەوە پێش ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆت بەدوور بگرە لەهەر هۆکارێک کە دەبێتە هۆی توڕە بوونت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
کارەکانت بەشێوەیەکی پیشەیی و گونجاو ئەنجام بدە، هاوکات هەندێک بۆشایی لەنێوان خۆت و هاوپیشەکانت بهێڵەوە، رەنگە هاوسۆزەکەت لەو هەڵانەی ئەنجامیداوە پەشیمان بێت، باشترە پشتیوانی بکەیت، وەرزشی بەیانیان سوودێکی نایابی هەیە

 

بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لە رێگای هاوپیشەکانتەوە زانیاری نوێ بەدەستدەهێنیت و ئەزموونێکی نوێ دەکەیت، لایەنی سۆزداری پێویستی بە قوربانیدانە، دەروونت ماندووە، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەت بە گشتی هەیە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟