ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "16"ی ئایار

بەختی ئەمڕۆ "16"ی ئایار

بورجی کاوڕ:  ٢١/٣ - ١٩/٤
لە کارەکەت ئەمڕۆ هەنگاوی گرنگ دەنێیت، بەڵام پێویستە راوێژی کەسانی پسپۆڕ بکەیت، لە رووی سۆزدارییەوە هەوڵبدە لە هەموو قۆناغ و بارودۆخێکدا بۆچوونی هاوبەشی ژیانت وەربگرە، پێکەوە بۆ ئامانجەکانتان هەوڵبدەن، لەپێناو پاراستنی تەندروستیت ئاو بخۆرەوە.

 

بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
هەندێک گۆڕانکاری روودەدات لە کارەکەت و بەرەوپێش دەچیت، لەگەڵ هاوسۆزەکەت هەوڵبدە بیر لە داهاتوو بکەنەوە و پەیوەندیتان زیاتر جێگیر بکەن، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە.

 

بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
بە هاوکاری هاوڕێکانت دەگەیت بە ئامانجەکانت لەرووی پیشەییەوە، ئەمەش ئاسوودەت دەکات، ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر و پێکەنین وادەکات زیاتر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت جێگیر بێت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
هەمیشە مامەڵەی نەرمونیان هۆکارێکە بۆ راکێشانی هاوپیشەکانت و بەدەستهێنانی هاوکاری و رێزیان بۆ خۆت، تۆ دەتوانیت خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت زیاتر بە خۆتەوە پەیوەست بکەیت، ئاگاداربە زۆر خواردنەوەی قاوە زیانی تەندروستی هەیە.

 

بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
پێویست بە هاوکاری هەیە لە کارەکەت، بەڵام بزانە کێ جێگای متمانەیە، پێویستە تێگەیشتن بۆ مەرجی خۆشەویستەکەت هەبێت، چونکە هەمیشە پشتیوانیت دەکات، سیستمی خۆراکی تەندروست باشترین هەنگاوە.

 

بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
رەنگە بەدوای هەلی کارێکی نوێدا بگەڕێیت و ئامانجەکانت بەدیبهێنیت لەرووی پیشەییەوە، کاتێک هەست بە توڕەیی دەکەیت، هەوڵبدە لەگەڵ هاوبەشی ژیانت گفتوگۆ مەکە، ئاگاداری تەندروستیت بە.

 

بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ئەمڕۆ لە کارەکەت رووبەرووی هەندێک سکاڵا دەبیتەوە، هەربۆیە پێویستە هەوڵبدەیت بەشێوەیەکی خێرا چارەسەری گرفتەکان بکەیت، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە کە گوزارشت لە هەستەکانی بکات بە ئارامی، هەندێک کات سەرکێشی کردن چێژ پێدەبەخشێت.

 

بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١.
 ئارەزووەکانت لەرووی پیشەییەوە دەروونت سەرقاڵدەکات و رێگردەبێت لەوەی بیر لە لایەنی ماددی بکەیتەوە، هێندە لۆمەی خۆشەویستەکەت مەکە، چونکە بە قۆناغێکی قورسدا تێدەپەڕێت و دەکرێت پشتیونای بیت، هەوڵبدە خۆراکی پڕبەها بخ لەپێناو تەندروستیت.

 

بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
بەکاربردنی تواناکانت و هەوڵدان هەنگاوێکە بەرەو سەرکەوتن لە کارەکەت، رەنگە هەندێک گۆڕانکاری لە رەفتاری خۆشەویستەکەت دووربخاتەوە، لەو خواردنانە بەدووربە کە نیشاستەی زۆر تێدایە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت لەرووی پیشەییەوە ئەگەر خواست هەبێت، باس لە هەندێک بابەتی هەستیار دەکەن لەگەڵ هاوبەشی ژیانت کە رەنگە کاریگەری ئیجابی هەبێت لەسەر پەیوەندیەکەتان، پێویست بە خەو هەیە بۆ ئەوەی جەستەت بحەوێتەوە.

 

بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
کارەکەت بەباشی بەڕێوەدەچێت و لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی باش هەیە، رەنگە کەسایەتیت سەرنجی چواردەورەکەت رابکێشێت لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکاندا، راهێنانی وەرزشی بەردەوام ئەنجامبدە و فەرامۆشی مەکە.


 
بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی واز لە ناکۆکیەکان بهێنیت لەگەڵ هاوپیشەکانت و بارودۆخەکە ئارام بکەیتەوە، رێگامەدە پەستانی ژیانی و کاری زۆر کاریگەری سلبی هەبێت لەسەر ژیانی سۆزداریت، مەرج نییە هەموو ئازارێکی بچوک نەخۆشیەکی گەورە بێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟