ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٢٥"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "٢٥"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ھەندێک شت بەرەو پێشەوە دەچن لەئێستەدا پاش ماوەیەک کاریگەرییەکەی بەدیار دەکەوێت، پێدەچێت ئەو گۆڕانکارییە سەرەتاییەکی نوێ بێت بەشێوەیەکی ئەرێنی، ھەروەھا تۆ توانایەکی زۆر و باشت ھەیە، لەلایەن کەسە نزیکەکانت ھاوکاری دەکرێیت و بەشداریت لەگەڵ دەکەن بۆ دەستکەوتنی ئارەزووەکانت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
سەرت دەسوڕمێت لەوەی لەئێستەدا دۆخەکە بەرەو ئاسانی چووە، ئەو دەرفەتە باشە بقۆزەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەرچەندیش تووشی دڵەڕاوکێ ببیت ئەوا زیاتر ئاستەنگییەکان گەورە دەبنەوە، پێویستە پشت بەکەسانی دیکە ببەستیت، بەڵام پێویستە تۆیش وەڵامێکی ئەرێنیت ھەبێت بۆ ئەو کەسانە، بۆ ئەوەی لە داھاتوویش ھەر لەلایەن ئەو کەسانە پاڵپشتی بکرێیت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
ڕێگەی ئاستەنگییەکان زیاتر دەبنەوە، ئەمەیش لە ئەنجامی دژایەتی کردنی کەسێکە ھەوڵی تێکدانی پلانەکانت دەدات، بێ ئومێد مەبە، بەشێوەیەکی چاو کراوە ھەڵسەنگاندنی تواناکانت بکە، ھەوڵبدە زیاتر پلانەکانت بەرەو پێشەوە ببەیت، بیرۆکەی نوێ دابنێیت، بەمشێوەیە بەشێوەیەکی خێراتر دەگەیتە ئامانجەکانت.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
تۆ ھۆکاری بەھێزی کارەکەتی بۆیە دەبێت تۆ ڕووبەڕووی گلەییەکان ببیتەوە، ھۆکاری شکستیت لە کارەکەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کەوا ھەندێک کەس ھەوڵی توڕەبوونت دەدەن و دژایەتیت دەکەن، ئامانجەکانت بدۆزەوە و خۆشەویستی خۆت بۆ کەسە نزیکەکانت دەرببڕە بۆ ئەوەی ھەست بەئاسوودەیی بکەیت، جەستەت زۆر ماندوو مەکە پشوویەکی درێژ بدە و ھەوڵبدە چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشەکان بدۆزیتەوە.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ھەست دەکەیت بەرامبەر بەکێشەکانت وەستاویت و ناتوانیت بەسەریاندا زاڵبیت، بەڵام پێویست بەدڵتەنگی ناکات، تەنھا بەگۆڕانکاری لە سەیرکردنی کێشەکان لەگەڵ کات چارەسەرەکانت بۆ ڕوون دەبێت، مەترسە لە وەرگرتنی ئامۆژگاری، بەھۆی ئەوەی ژیانی تایبەتیت کەمێک ئاڵۆز بووە، بۆیە پێویستە بەنەرمی ھەڵسوکەوت بکەیت، پێویستت بەپشوویەکی زیاتر ھەیە، ھەوڵبدە دوور لە ھەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی پشووبدەیت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
تۆ ئەمڕۆ ھەست بەئاسوودەیی زۆر دەکەیت و بەھۆی باشی تەندروستیتەوە متمانەت بەخۆت ھەیە، بەھۆی ئەوەی لە کارەکەت بەرەو پێش دەچیت، بۆیە دەتوانیت بیرۆکەی نوێ جێبەجێ بکەیت، ژیانی تایبەتیت زۆر گەشاوە دەبێت، ئەو کاتانە بقۆزەوە بۆ دەستکەوتنی دەرفەتی زیاتر.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
ناتوانیت بەسەر ئەو ئاڵۆزیانەت زاڵبیت کە لەئێستەدا تووشی بوویت، بەھۆی ئەوەی ھەوڵ دەدەیت بەڕێگەی کۆن چارەسەریان بکەیت، پێویستە گۆڕانکاری بکەیت و ستراتیجی نوێ بەکاربھێنیت و نەھێڵیت کەسانی دیکە ھەوڵی تێکدانی بیرۆکەکانت بدەن، تەنھا بە ھەستکردنی متمانەیی زۆر وادەکات بەئاسانی کێشەکان چارەسەر بکەیت.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
زۆربەی کات تووشی ھیچ ئاستەنگییەک نابیتەوە لەگەڵ کەسانی دیکە، بەمشێوەیە بەئاسانی لەگەڵ کەسانی نوێ پەیوەندی ببەستیت بەشێوەیەکی خێرا و بەماندوبوونێکی کەم، ئەگەر ئەو ناسیارییە بەکاربھێنە بۆ دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەقینە کە بۆ ماوەیەکی درێژ ڕەنگە بخایەنێت، پێدەچێت ئەمڕۆ تووشی ھیچ کێشەیەک نەبیتەوە، لەڕووی دەروونییەوە ھەست بەئاسوودەیی دەکەیت و وادەکات لە داھاتوویش متمانەی زیاترت بەخۆت ھەبێت.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
ئەمڕۆ تووشی پرسیاری زۆر دەبیتەوە، بەمشێوەیە ئارەزووی وەرگرتنی ئامۆژگاری دەکەیت بۆ ئەوەی بەسەلامەتی لە بابەتەکان دەربچیت، بەڵام ھەست بە لە خۆبایی دەکەیت بەھۆی زۆربوونی متمانەیی، ئەو دەرفەتە بقۆزەوە بۆ دەرخستنی بیروبۆچوونەکان بەڕاشکاوی، ئەو ھێمنی و ئارامیەی ھەتە یارمەتی کەسانی دیکەی پێبدە.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لەئێستەدا ھەندێک شت بەرەو پێشەوە دەچن لە کاتێکی نزیکدا ئەنجامەکەی دەردەکەوێت، ئەو ماوەیە زۆر گونجاوە بۆ دەسپێکێکی نوێ، پێویستە کەسانی دیکەیش بەشداری پێ بکەیت لە بەدەستھێنانی ئامانجە تایبەتییەکان.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
ئەو دۆخە وەڵامێکی ئەرێنی بۆت دەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا ھەست بەئاستەنگییەکی زۆر دەکەیت بەھۆی زۆر بیرکردنەوە لە شتە کۆنەکانت، ئەو ئالۆزیانەی کە ھەتە سەرچاوەیان لە ڕابردوو گرتووە، لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە بەچاوێکی کراوەتر سەیری کێشەکانت بکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەت دروست نەکەن.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
پێشوازییەکی باشت لێدەکرێت لەلایەن کەسانی دیکە، بەئاگەدارییەوە سەیری پەیوەندییەکانی ڕابردوو بکە و بۆ ئەوەی بەھەمان قەدەر ئەو ھاوڕێیانەت لەدەست نەدەیت، بەمشێوەیە بەختت دەکرێتەوە و چاوت بەھاوبەشی داھاتووی ژیانت دەکەوێت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟