ھەمەڕەنگ

بەختی ئەمڕۆ "٣١"ـی کانوونی یەکەم

بەختی ئەمڕۆ "٣١"ـی کانوونی یەکەم

بورجی کاوڕ: ٢١/٣ - ١٩/٤
ڕێگەکەت بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئاستەنگی زۆر زیاتر دەبێت، بەھۆی ئەوەی کەسێک ھەوڵی تێکدانی پلانەکانت دەدات و تووشی نائومێدیت دەکات، بەشێوەیەک سەیری دۆخەکە بکە کە بەتاقیکردنەوەیەکدا تێپەڕ دەبیت، پلانەکانت بەرەو پێشەوە ببە، ھەوڵبدە بیرۆکەکانت لەگەڵ دۆخەکە بگونجێنیت، بەمشێوەیە دەگەیتە ئامانجەکانت.


بورجی گا: ٢٠/٤ - ٢٠/٥
تۆ سەرکەوتنت لە کارەکەت بەدەستھێناوە، بەھۆی بڕیارەکانی پێشوو لەئێستەدا بەشێوەیەکی باش کاردانەوەی دەبێت، بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەوەیشدا بیرکردنەوەکانت تەرخان بکەیت بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکانت، تۆ لەئێستەدا پڕیت لە چالاکی بۆیە خۆشی لە کاتەکان ببینە و بچۆ دەرەوە و شوێنی نوێ بگەڕێ لەگەڵ ھاوڕێیەکانت، بەکۆی گشتی تۆ ھەست بە ھێمنی دەکەیت، ئەوەیش دەرفەتە بۆ پاراستنی تەندروستیت.


بورجی دووانە: ٢١/٥ - ٢١/٦
پێدەچێت لەئێستەدا بەرامبەری کێشەکان وەستاویت و توانای چارەسەرکردنیانت نەماوە، بەڵام نائومێد مەبە، تەنھا بەشێوەیەکی جیاواز سەیری شتەکان بکە، بەمشێوەیە چارەسەرەکان ڕوونتر دەبن، مەترسە لە وەرگرتنی ئامۆژگارییەکان بەھۆی ئەوەی ژیانی تایبەتیت بەتەواوی تێکچووە، پێویستە بە ھێمنییەوە ھەڵسوکەوت بکەیت، ھەروەھا پێویستت بە پشوویەکی زۆر ھەیە، بۆیە پشوویەک دوور لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتییەکان بدە.


بورجی قرژاڵ: ٢٢/٦ - ٢٢/٧
ئەمڕۆ تۆ پڕیت لە چالاکی، سەرەڕای ئەوەیش ئەم وزەیە ماندووت دەکات لە بری ئەوەی بەرەوپێشت ببات، ئەمەیش بە ھۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێی، ئەگەر پاڵنەرێک بۆ ناوەوەی خۆت دروست بکە، لەگەڵ کەسانی دەوربەرت گفتۆگۆ بکە، ھەوڵبدە بەرگەی پاڵپەستۆییەکان بگریت بۆ ئەوەی بەئاسانی قۆناغەکە تێپەڕێنیت.


بورجی شێر: ٢٣/٧ - ٢٢/٨
ناتوانیت بەڕێگە کۆنەکانت چارەسەری کێشەکان بکەیت، پێویستە ناخی خۆت بگۆڕیت و ستراتیجییەکی نوێ بەکاربھێنیت و نەھێڵیت کە کەسانی دیکە ھەوڵی گۆڕینی بیرو بۆچوونەکانت  و پلانەکانت بدەن، تەنھا بە متمانە بەخۆبوون دەتوانیت زاڵبیت بەسەر کێشەکانت.


بورجی گوڵەگەنم: ٢٣/٨ - ٢٢/٩
ئەمڕۆ دۆخەکە دەکەوێت بارێکی ئاسایی، بۆیە ئەو کەسانەی کە لە دەوروبەرتن ناتوانن ھەوڵی لەناوبردنی وزە و چالاکییەکانت بدەن، لەڕووی کارەکەت ھەموو ئەو شتانەی کە مەبەستتە بەدەستت دەکەوێت، بەمشێوەیە دەتوانیت ھەموو بیرۆکەکانت بەکاربھێنیت، ھەروەھا لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە دەتوانیت خۆشی لە کاتەکان ببینیت، مەھێڵە ئەم دۆخە بەئاسنی بڕوات بەھۆی ئەوەی ھەموو شتێک ئاسان بووەتەوە.


بورجی تەرازوو: ٢٣/٩ - ٢٢/١٠
دەبێت خۆت ئامادەبکەیت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان، بەھۆی ئەوەی دۆخەکە لەبار نییە لە کارەکەت و ناتوانیت سەرکەوتنی زۆر بەدەست بھێنیت، بەڵام مەترسە ئەمە قۆناغێکە و بەسەر دەچێت، لەڕووی ژیانی تایبەتییەوە پاڵپشتییەکی نوێت پێویستە، لەگەڵ ئەوەیشدا ھەست دەکەیت پەیوەندییەکانت بەرەو کاڵبوونەوە دەچن، بۆیە ئاستەگییەکان بشکێنە و شتێکی نوێ ئەنجامبدە.


بورجی دووپشک: ٢٣/١٠ - ٢١/١١
تۆ لەئێستەدا پڕیت لە چالاکی و وزە، ئەمەیش بەکاربھێنە بۆ وەرگرتنی بڕیاری دروست لەبارەی جێبەجێکردنی پلانەکان و پێشخستنی پڕۆژەکانت، سڕبوون و وەستانەکانی ڕابردووت ھیچ سووێکی بۆ تۆ نابێت، بەھۆی ئەوە تۆ توانات ھەیە لەگەڵ ھەموو دۆخەکان ھەڵوێستی خۆت ھەبێت و ئەم دەرفەتە بەباشی بقۆزەوە.


بورجی کەوان: ٢٢/١١ - ٢١/١٢
تۆ لەئێستەدا دەتوانی بەئاسانی کاربکەیت لەناو گروپەکەت، بەبێ ئەنجامدانی گفتۆگۆ دەتوانیت خۆت بگونجێنیت لەگەڵ ھەموو دۆخەکان، دەتوانیت سوود لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان وەربگریت، بەمشێوەیە گۆڕانکارییەکان بەکاربھێنە بۆ چالاکییە دڵخۆشەکەرەکان یان بۆ بەرەو پێشچوونی کارەکان.


بورجی گیسک: ٢٢/١٢ - ١٩/١
لەئێستەدا تۆ خەونێکت ھەیە ڕەنگە لە داھاتوودا ببێتە ڕاستی، ئەو دەرفەتە بقۆزەوە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجەکانت بەھۆی ئەوە ئەم خەونە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ڕێچکەی ژیانت دەبێت، بەمشێوەیەیش کاردانەوەیەکی ئەرێنیت بۆ سەر کەسە نزیکەکانت.


بورجی سەتڵ: ٢٠/١ - ١٨/٢
پەیوەندییەکانت لەگەڵ ھاوڕێیەکانت قووڵتر دەبنەوە، بەمشێوەیە وەکوو جاران یادگارییەکی لە بیرنەکراو تۆمار دەکەن، لەناو ئەو کۆمەڵەیەش ھەست بەئاسوودەیی دەکەیت، بەمشێوەیە بە زنجیرەیەک چالاکی کۆمەڵایەتی تێپەڕدەبیت کە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەرت دەبێت و دەگەیتە ئامانجەکانت.


بورجی نەھەنگ: ١٩/٢ - ٢٠/٣
لەئێستەدا بەشێوەیەکی ئاسان و ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکە دەکەیت، بەمشێوەیە ھەموو کەسێک سەرنجی تۆ دەدەن، ھەروەھا ئەم پەیوەندییە کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر داھاتووت دەبێت، لەڕێگەی ڕێزگرتنت لەو کەسانە دەتوانیت دەرگەیەکی نوێ بکەیتەوە بۆ کەسایەتیت.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟