سینەما

بەوێنە... نوێترین دەرکەوتنی وەنەوشە لە ئەوروپا ببینە

"بەیان عوسمان"خانمە ئەکتەری ناسراوی کورد،کە بە کەسایەتی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکردووە، دوای ماوەیەک دابڕانی لە ئێستە لاپەرەی خۆی لە "ئینستاگرام داناوە

"بەیان عوسمان" لە لێدوانێکی تایبەت بە "کەی مەگەزین"ـی گوت: حەزم کرد ھەودارانی خۆم لە ڕێگەی "کەی مەگەزین" ئاگەدار بکەمەوە کە لە ئێستە لاپەرەی خۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام داناوە کە دەتوانن لەوێ ئاگەداری شتەکانم بن، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین لاپەرە بە ناوی من لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەبوو و منیش لێ بەرپرس نەبووم، بە پێویستم خۆم لاپەرەیەک بکەمەوە لە نزیکەوە ئاگەداری یەکتر بین.

 

زیاتریش گوتی: ناوی لاپەرەکەم لە ئینستاگرام بەم شێوەیە"baianosman.official".

 

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟