ئەمشەو یەکەم گۆرانی پێشکەشی ئەندامانی لێژنەی پرۆگرامەکە کرد، ئەوەیش دوای ئەوەی بێژەن توانیویەتی لەشاری ھەولێر بەشداری تاقیکردنەوەکانی قۆناخی یەکەم بکات و سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، دواتر چووەتە بەیروت و لەپێش ئەندامانی لێژنە "وائیل کفوری، نانسی عەجرەم، ئەحلام، حەسەن شافعی" کە ئەمشەو بەرنامەکە پەخشکرا یەکێک لە مەقامەکانی ھونەرمەندی کورد "تایەر تۆفیق"ـی گوتووەتەوە و ھەر چوار دەنگی ئەندامانی لێژنەی بەدەستھێناوە.
"ئەرەب ئایدڵ" یەکێکە لە بەرنامە بەناوبانگ و پڕ بینەرەکان کە لەکەناڵی"MBC" ئێستە وەرزی چوارەمی پێشکەش دەکرێت، لە وەرزەکانی پێشوو "پەرواز حوسێن و عەمار کوڤی" بەشدارییان کردووە.
چۆنه بهلاتهوه؟