تەندروستی

خانمان ئەم لایەنە سروشتییە پەیڕەوبکەن بۆ سکپڕی خێرا

پزیشکان بەردەوام ئامۆژگاری خانمان دەکەن بەوەی لەکاتی دواکەوتنی سکپڕی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

جگە لەوەیش ھەندێک ڕێگەی سورشتی بوونیان ھەیە و لەڕابردوودا لەلایەن خانمانەوە بەکارھاتووە و پشتی پێ بەستراوە بۆ خێرا ڕوودانی سکپڕی.

 

یەکێک لەو ڕێگە سروشتیانەی کە ڕێژەی ئەگەری ڕوودانی سکپڕی بەرزدەکاتەوە بریتییە لە گیراوەی ڕووەکی حەلبە، ئەم گیراوەیە بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری ھەیە لەسەر چالاککردنی ئەندامی زاوزێی لەخانماندا و پیتاندنی ھێلکەی خێرادەکات و لەشی خانمان ئامادە دەکات بۆ سکپڕی، ھەروەھا زۆربەی کاتیش بەخواردنەوەی ئەم گیراوەیە ئەگەری ڕوودانی سکپڕی کۆرپەلەی دووانە زیاد دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بڕێک لەو ڕووەکە کەلەبازاڕ بوونی ھەیە بیکڕن، لەناو ئاو بیکوڵێنن، پاشان ئاوەکەی بخۆنەوە.

 

جگە لەخواردنەوەی ئەم گیراوەیە خانمان پێویستە دوای ئەنجامدانی کرداری سێکس کردن بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لەسەر جێگە ھەڵنەستنەوە، وا باشتریشە ڕاستەوخۆ بخەون بۆ ئەوەی تۆوی پیاوان لەو دۆخەدا لەناو منداڵدانی خانمەکە بمێنێتەوە، چونکە لەکاتی ھەڵسانەوە تۆوی پیاوان دێنە دەرەوە و تووشی لەناوچوون دەبن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟