جۆراوجۆر

ئامادەکردنی بۆرەکی بە باینجان و مریشک

بۆرەکی بە باینجان و مریشک.

پێداویستیەکان:


* دوو پەرداخ و نیو ئارد.


* یەک ھێلکە.


* یەک پەرداخ کەرە توواوە.


* یەک پێک پاودەر.


* یەک کەوچکی بچووک خوێ.


پێداویستیەکان ( بۆ ئامادەکردنی ناوەوەی):


* دوو کەوچک زەیتی زەیتون.


* دوو باینجانی سوورکراوە.


* یەک پیاز.


* ٢٠٠ گرام سینگی مریشک.


* یەک کەوچک  بیبەری سووری شیرین.


* نیو کەوچکی بچووک خوێ.


* نیو کەوچکی بچووک بیبەری ڕەش.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* بۆ ئامادەکردنی ھەویرەکە ( ئارد و پێک پاودەرەکە تێکەڵ بکەن).


* لە دەفرێکدا کەرە و ھێلکە و خوێیەکە تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن.


* ئاردەکە وەکو حەوز بکەنە و ئەم تێکەڵەیەی تێبکەن و بیشێلن تا دەبێتە ھەویرێکی جوان.


* دواتر دایپۆشن بە پەڕۆیەکی تەڕ بۆ ماوەی ٢٠ خولەک.


* بۆ ئامادەکردنی ناوەوەی ( پیازەکە وورد بکەن).


* باینجانەکە لەناو زەیتی زەیتونەکە سووور بکەنەوە.


* ئینجا پیازەکە تا سوور دەبێتەوە.


* پاشان مریشکەکە وورد بکەن و بیخەنە ناو پیازەکە تا ئاوەکەی نامێنێت.


* باینجانەکە پارچە پارچەی بچووک بکەن.


* خوێ و بیبەری سوور و بیبەرە ڕەشەکەی تێبکەن و بۆ ماوەی پێنج خولەک سووری بکەنەوە ئینجا لەسەر ئاگر لایبەن.


* ھەویرەکە پارچە پارچەی بچووک بەقەد ھێلکەیەکی لێبکەن.


* ھەویرەکان پان بکەنەوە و ناوەکەی بکەنەوە و تێکەڵەکەی تێبکەن.


* دواتر دایبخەن بە ھەر شێوەیەک کە ئارەزووی دەکەن.


* لە ناو سینیەکدا کەمێک زەردێنەی ھێلکەی لەسەر بدەن.


* لە فڕندا لە ١٧٠ پلەی گەرمیدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بیبرژێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟