چێشت

ئامادەکردنی بۆرەکی مریشک بە بەشامێل

ئامادەکردنی بۆرەکی مریشک بە بەشامێل

پێداویستییەکان:
*نانی بۆرەکی ئامادەکراو.
*ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.
*٥٠٠ گرام سینگی مریشک.
*٥٠ گرام کەرە.
*یەک پاکێت پەنیری سێگۆشە.
*یەک کەوچک مەعدەنوسی ورکراو.
*خوێ و بیبەری ڕەش.
*٥٠ گرام ئارد.
*٢٥ گرام پەنیری وشکی لە ڕەندەدراو.
*نیو کوپ ماست.
*٢٥ گرام کەرە.

 

چۆنیەتی  ئامادەکردنی:
*سینگەکە وردبکەن و کەمێک بکوڵێنن، بە کەرەکە سوری بکەنەوە، خوێ و بیبەری ڕەش و مەعدەنوسەکەی بۆ زیادبکەن.
*٢٥ گرام لە کەرەکە بتوێننەوە لەناو مەنجەڵێک بچووک، ئاردەکەی کەمێک لەناو سووربکەنەوە، پاشان ماستەکەی بڕ بڕ بۆ زیادبکەن، تێکی بدەن، دواتر پەنیرە وشکەکەی تێبکەن.
*مریشکەکە بۆ بەشامێلەکە زیادبکەن، کەمێک لەسەر ئاگر بیھێڵنەوە تا تێکەڵ دەبێت.
*نانی بۆرەکە بھێنن، بڕێک لە مریشکەکەی تێبکەن، پەنیرە سێگۆشەکانی بۆ زیادبکەن، دواتر لوولی بدەن، بەم شێوەیە ھەموو بۆرەکەکان بپێچنەوە.
*لە کۆتاییدا لەناو تاوەیەکی ڕۆنی گەرم کراو سووری بکەنەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟