موزیک

بۆ یەکەمجار "ھەیفا" نھێنییەکی لەسەر "ئەلیسا و ئەحلام" ئاشکرا دەکات

لەکۆتا لێدوانییدا "ھەیفا وەھبی" ئاشکرای دەکات کە خۆی و گۆرانیبێژی ئیماراتی پەیوەندییەکی زۆر پتەویان ھەیە و خۆشەویستی و ڕێزگرتن کۆیان دەکاتەوە.

"ھەیفا وەھبی" خانمە گۆرانیبێژی ناسراو بە ڕۆژنامەی "رای کوەیتی" ڕایگەیاند، خانمە گۆرانیبێژ "ئەحلام" زۆری خۆش دەوێت، بۆیە ئەوەی خۆشی بوێت بەدڵنییایەوە ڕێزی لێدەگرێت، ئاشکرایە زۆر کەس ھەن کە ڕکابەرایەتی دەکەن کە ھەندێکیان ھونەرمەندی بەناوبانگن، بەڵام ھەر ھونەرمەندێک بەبێ بەرژەوەندی منی خۆش بوێت، ھەر چۆن "ئەحلام" ئەو ھەستەی ھەیە بەرامبەرم من زۆر ڕێزی لێدەگرم.


ھەروەھا "ھەیفا وەھبی" ئەوەیشی ڕەت کردەوە کە ڕقی لەھونەرمەندی گۆرانیبێژ "ئەلیسا" بێتەوە، تەنھا بەھۆی ھەڵە تێگەیشتنەوە لەماوەی ڕابردوو لەیەک توڕە بووین، ئەمەیش بەھۆی گواستنەوەی لێدوانە ناڕاستەکان لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بووە.


گۆرانیبێژ و ئەکتەر "ھەیفا وەھبی" ساڵی ١٩٧٦ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٥ لەکلیپی ھونەرمەند "ھانی عومری" وەکو کچە مۆدێل بەشداری کرد، ھەروەھا ساڵی ١٩٩٦ لەکلیپی "جۆرج وسوف" بەشداری کرد، پاشان دەستی کرد گۆرانیگوتن.


 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟