ستایل

چۆن ھاوشێوەی ئەستێرەکان پێستی ڕووخسارتان بریقەدار دەکەنەوە؟

چۆن ھاوشێوەی ئەستێرەکان پێستی ڕووخسارتان بریقەدار دەکەنەوە؟

ئەگەر ھەست بەوە دەکەن پێستی ڕووخسارتان وردە زیبکە و پەڵەی لەسەرە، ئەوا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کەمی  نوستن و ھۆکارەکانی ناوەوە و دەرەوەی لەش.
 

ئەگەر تێبینی بکەن ئەستێرەکان بە گشتی سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ لە شەواندا دەمێننەوە، لەگەڵ ئەوەیشدا خاوەن پێستێکی ڕۆشن و بریقەدارن، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێکی سادە، کە ھەموو خانمێک لەماڵەوە دەکرێت ئەنجامی بدات.
 

ھەنگاوەکانیش ئەم چوار خاڵانە دەگرێتەوە:
*بەر لە نووستن شەوانە پێستان شێدار بکەنەوە،  بەو کەرەستانەی کە دەبنە ھۆکاری پێدانی خۆراک و شێدارکردنەوەی پێست، بەم شێوەیە قەرەبووی ئەو ھۆکارانە دەکەنەوە کە دەبنە ھۆی تێکچوونی پێستەکە.
*بریقەداری بۆ پێستی دەوروبەری چاوەکان بگەڕێننەوە، ئەوەیش بە بەکارھێنانی کرێمی دەوروبەری چاوەکان دەبێت، ھەروەھا دەکرێت لە کاتی ماکیاژکردندا بە ڕێگەی بزرکردنی بازنەی ڕەشی دەوروبەری چاوەکان بە کەرەستەی سەرەتایی ئەم کارە ئەنجام بدەن.
*خۆتان لە کێشەکانی پێست ڕزگار بکەن، سەرەڕای ئەوەیش دەتوانن بە کرێمی بنەڕەتی "ئەساس" کێشەکان بزر بکەن.
*لە کۆتاییدا پێویستە ئەوەیش لە بیر نەکەن، بە بەکارھێنانی کەرەستەی ماکیاژی جۆری بریقەدار بۆ پشتی چاوەکان و لێو و ڕوومەتەکان بەکاربھێنن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟