ستایل

بۆ بریقەدار کردنەوەی ماکیاژ ئەم ھەنگاوانە پەیڕەو بکەن

ماکیاژی بریقەدار جوانییەکی سەرنجڕاکێش دەبەخشێتە خانمان بەتایبەتی بۆ بۆنەی شەوانە لەوەرزی زستاندا.

زۆربەی ئەستێرەکان بۆ بۆنە تایبەتەکان و ئاھەنگەکان ماکیاژی بریقەدار بەکاردەھێنن، بۆ ئەم مەبەستەیش تەنھا پشت بە ماددەی ڤازلین دەبەستن بۆ بریقەدار کردنەوەی پێستی لەش و ڕووخسار.
 

ماددەی "ڤازلین" دوو جۆری ھەیە یەکێکیان بەشێوەی پزیشکی بەرھەم دەھێنرێت، بەڵام ئەوی دیکەیان بەشێوەی بازرگانی کە ھەردووکیان دەتوانرێت بەکاربھێنرێت و پێست بریقەدار دەکاتەوە.
 

چۆنیەتی بەکارھێنانی ڤازلین بۆ بریقەدارکردنەوەی ماکیاژ:
*دوای ئەوەی پێستان پاک دەکەنەوە و بەئاو سابوون دەیشۆن، پێستان وشکبکەنەوە چینێک لەماددەی ڤازلین لەسەر پێستی ڕووخسارتان بدەن جگە لەسەر پێڵویی چاوەکان.
*ئەو خانمانەی پێستیان وشکە دەتوانن چێنێکی ئەستووتر بەکاربھێنن، ھەروەھا بۆ خانمانی پێست چەور بڕێکی کەم لێبدەن بە کلێنکسێک بەھێواشی بیسڕنەوە، بۆ ئەوەی پێست ماددەکە بەباشی ھەڵمژێت.
*دوای چەند خولەکێک، ئنجا چینێک لەکرێمی بنەڕەتی "ئەساس" لەسەر پێستان بدەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟