چێشت

ئامادەکردنی برنج بەپێکھاتەی بەھاراتی تێکەڵ

ئامادەکردنی برنج بەپێکھاتەی بەھاراتی تێکەڵ

پێداویستییەکان:
*دوو کوپ برنج لەئاو کراو.
*دوو کوپ ئاوی گۆشتی بێ چەوری.
*یەک کەوچک دارچین.
*دوو کەوچک شەکر.
*خوێ.
*یەک کەوچک ئاوی تەماتە.
*یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.
*سێ کەوچک ڕۆن.
*یەک کەوچک ڕۆنی ڕووەکی.
*نیو کوپ کشمش.
*یەک کوپ بادەمی سورکراو.
*چارەکە کیلۆیەک مریشکی کوڵاو.
*چارەکە کیلۆیەک جگەری مریشکی کوڵاو.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*ڕۆنەکان لەناو مەنجەڵێک بتوێننەوە، برنجەکەی بۆ زیادبکەن و سووری بکەنەوە تا ڕەنگەکەی دەبێتە ئاڵتونی.
*لەناو دەفرێکی دیکە شەکر و دارچین تێکەڵ بکەن، پاشان ئاوی گۆشتەکەی بۆ زیادبکەن.
*خوێ و ئاوی تەماتەکەی بۆ زیادبکەن و تێکی بدەن.
*لەمەنجەڵێکی دیکە گۆشتەکان سووربکەنەوە و خوێ و بەھارات.
*پێکھاتەی دارچینەکە بکەنە سەر برنجەکە و بیکوڵێنن.
*کاتێک برنجەکە پێدەگات، بیکەنە ناو دەفری پێشکەشکردن و کشمش و بادەم و گۆشتەکەی بەسەردابکەن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟