چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "برج بە گۆشتی قیمەکراو"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "برج بە گۆشتی قیمەکراو"

پێداویستییەکان:


* دوو کوپ برنجی بەسمەتی.


* نیو کیلۆ گۆشتی قیمەکراو.


* یەک کیسە سەوزەی تێکەڵاو.


* دوو دانە پیازی وردکراو.


* دوو کەوچک ڕۆن.


* چوار کوپ ئاو.


* دوو پارچە ماجی.


* خوێ.


* بیبەری ڕەش.


* دارچین.


* ھێل.


* بادەم بۆ ڕازاندنەوە.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* ڕۆنەکە لەناو مەنجەڵێک گەرمبکەن، پیاز و گۆشتەکەی تێدا سووربکەنەوە.


* بەھارات و خوێیەکەی بۆ زیادبکەن.


* برنجەکە دوای ئەوەی نیو کاتژمێر لەناو ئاو کراوە، لەناو ئاوەکە بیھێننە دەرەوە و بیکەنە سەر گۆشتە سوورکراوەکە.


* سەوزە ئامادکراوەکانی بۆ زیادبکەن و کەمێک تێکیبدەن.


* ماجییکە لەناو ئاوەکەدا بتوێننەوە و بیکەنە سەر برنجەکە.


* بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگر دایبنێن و تێکیبدەن، پاشان سەری مەنجەڵەکە داپۆشن تاکوو ھەڵم دەکات، ئینجا پێشکەشی بکەن.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟