چێشت

ئامادەکردنی برنج بە کفتەی گۆشت

ئامادەکردنی برنج بە کفتەی گۆشت

پێداویستییەکان:
*نیو کیلۆ گۆشتی قیمەکراو.
*چوار کوپ برنج لەئاو کراو.
*سێ دانە پەتاتەی وردکراو.
*یەک کوپ بازالیا.
*یەک دانە پیازی وردکراو.
*یەک دانە داری دارچین.
*خوێ.
*بیبەری ڕەش.
*١٠ دەنک ھێل.
*چوار کەوچک ڕۆن.
*ماجی.
*ڕۆن بۆ سوورکردنەوە.

 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
*لەناو دەفرێک گۆشت و پیاز بڕێک خوێ و بیبەری ڕەشەکە تێکەڵاوبکەن و بیشێلن.
*گۆشتەکە بەشێوەی تۆپی خڕ دابنێن لەسەر سینییەک، لەناو ساردکەرەوە ھەڵیبگرن.
*ڕۆنەکە بکەنە ناو مەنجەڵێک.
*خوێ و ھێل و دارچینەکەی تێبکەن.
*برنجەکە لەئاوەکە جیابکەنەوە، بیکەنە ناو مەنجەڵەکە و بازالیا و ماجیەکەی بۆ زیادبکەن و تێکی بدەن.
*ئاوەکەی تێبکەن و تێکی بدەن، سەری مەنجەڵەکە دابخەن، تا دێتە کوڵان.
*لە لایەکی دیکە بڕێک ڕۆن لەناو تاوەیەک گەرم بکەن، پەتاتە و تۆپی گۆشتەکانی لەناو سووربکەنەوە، کاتێک برنجەکە پێ دەگات، بە تۆپی گۆشتەکان و پەتاتەکە بیڕازێننەوە.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟