چێشت

چۆنیەتی ئامادەکردنی "برنج بە شێوازی لوبنانی"

چۆنیەتی ئامادەکردنی "برنج بە شێوازی لوبنانی"

پێداویستییەکان:


* ٥٠٠ گرام سینگی مریشک.


* ٣٥٠ گرام گۆشتی بەرخ.


* ٣٠٠ گرام برنجی بەسمەتی.


* یەک داری دارچین.


* دوو کەوچک خوێ.


* ٤٠ گرام کەرە.


* یەک دانە پیازی وردکراو.


* یەک کەوچک بیبەری ڕەش.


* نیو کەوچک دارچینی ھاڕاو.


* دوو کەوچک ڕۆنی زەیتوون.


* نیو کەوچک بەھاراتی تێکەڵ.


* نیو کوپ بادەم.


چۆنیەتی ئامادەکردنی:


* چوار کوپ ئاو لەگەڵ داری دارچینەکە و سینگی مریشکەکە تێکەڵ بەیەکدی بکەن و بیکوڵێنن.


* کاتێک پارچە سینگەکان دەکوڵێن، لەناو ئاوەکە بیھێننە دەرەوە، بەڵام ئاوەکەی فڕێ مەدەن، گۆشتەکە بەدەست پارچە پارچەبکەن .
 
* بۆ برنجەکە، کەرەکە بتوێننەوە لەناو مەنجەڵێک پیاز و گۆشتەکەی تێدا سووربکەنەوە و بەھارات و خوێیەکەی بۆ زیادبکەن و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگر بەردەوام تێکیبدەن.


* برنجەکەی بۆ زیادبکەن، تێکیبدەن، پاشان دوو کوپ لەئاوی مریشکەکەی تێبکەن، بۆ ماوەی ١٢ خولەک برنجەکە بکوڵێنن.


* بادەمەکە لەناو ڕۆنی زەیتوون سووربکەنەوە.


* کاتێک برنجە پێ دەگات، لەناو دەفری پێشکەشکردن برنجەکە دابنێن، دواتر مریشکەکەی بەسەردابکەن، ئینجا بادەمەکەی بکەنە سەر.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟