جۆراوجۆر

لەبەر ئەم ھۆکارانە بەئێواران برنج بخۆن

بەشێکی زۆری خەڵک بڕوایان وایە کە خواردنی برنج لەئێواراندا دەبێتەھۆی زیادبوونی کێش، بەڵام خواردنی یەک دەفر برنج یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەوڵاتی یابان لەکاتی خواردنی یەک دەفر برنج لە ئێواران لەبری نان و مەعکەرۆنی، جگە لەنەھێشتنی قەڵەوی، وا دەکات بە ئاسانی مرۆڤ خەوی لێبکەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە خواردنی نان دەبێتە ھۆی دروست بوونی ناڕەحەتی لەلەشدا و زڕانی خەو.


لێکۆڵینەوەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە، خواردنی برنج بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە، ھەروەھا دەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ترشی ئەمینی لەلەشدا و ھۆڕمۆنی میلاتۆنین لەلەش بەرز دەکاتەوە، بەڵام پێویستە ئەو بڕە برنجەی کە دەیخۆن بەشێوەیەکی تەندروستانە ئامادە بکرێت.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟