موزیک

بڕوا ناکەن "سێلینا گۆمێز" شوو بە کێ دەکات؟

گۆڤاری ئەمریکی ئاشکرای کردووە، دوای ئەو ئالۆزییانەی کە لەنێوان ھەردوو ئەستێرە "سێلینا گۆمێز" و "جەستن بیبەر" ڕوویدا جارێکی دیکە بۆ یەکدی دەگەرێنەوە.

سەرچاوەیەک بە گۆڤاری "ئین تەچ"ـی ئەمریکی ڕاگەیاندووە لە ئێستەدا ھەردوو ئەستێرە "سێلینا گۆمێز" و "جەستن بیبەر" نەک تەنھا پەیوەندییان دووبارە دەستی پێکردووەتەوە، بەڵکو بەنیازن بەم نزیکانە بەشێوەیەکی نھێنی ھاوسەرگیری بکەن، ھۆکاری نھێنییەکەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە خێزانی "سێلینا گۆمێز" ڕازی نین لەسەر ئەنجامدانی ھاوسەرگیرییەکە.


سەرچاوەکە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە ئەستێرە "سێلینا گۆمێز" ئارەزوو دەکات بۆ کۆتایی پێھێنانی کێشەکانی خۆی و "بیبەر" ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەنجامبدات،گەڕانەوەی پەیوەندی ئەو دوو ئەستێرەیەش دوای ئەوە دێت کە چەند جارێک "جاستن بیبەر" سەردانی ئەو ناوەندە پزیشکییەی کردووە کە تیایدا "سێلینا" چارەسەری بۆ نەخۆشییەکەی وەرگرتووە.


لەلایەکی دیکە یەکێک لە ماڵپەڕە ئەمریکییەکان لەسەر زاری پزیشکەکانی دەروونی "سێلینا گۆمێز" ڕایگەیاندووە، ئەو ھاوسەرگیرییە کۆتایی بەکێشەکانی ھەردوو ئەستێرە دەھێنێت و بەشێکی زۆر لە نەخۆشی خەمۆکیەکەی ڕزگاری دەکات.


"سێلینا گۆمێز" گۆرانیبێژ و ئەکتەر لە ساڵی ١٩٩٢ لەوڵاتی ئەمریکا لەدایکبووە، سەرەتا بەکاری ھونەری نواندن دەستی پێکردووە پاشان گۆرانی گوتووە، بەر لەدوو ساڵ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ "جەستن بیبەر"ـی تەمەن ٢٢ ساڵ دانا پاشان جیابوونەوە.
 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟