سینەما

بزانە "عەلیا بەھات" چی لەسەر "شارۆخان" دەڵێت؟

ئەستێرەی بۆڵیوود "عەلیا بەھات" ئاماژە بەوە دەکات لەسەرەتاوە خەونی چوونی بۆ ناو بۆلییود بووە، ئەستێرە "شارۆخان" بووەتە ھۆکار.

"عەلیا بەھات" خانمە ئەستێرەی بۆڵیوود لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی  "شارۆخان" پەیامێکی بۆ دەنێرێت، کە تیایدا ئاماژەی بەوە داوە بەھۆی پاڵپشتی ئەو چووەتە ناو کاری ھونەری و توانیویەتی خەونەکانی بەدیبھێنێت.


لەلایەکی دیکە بەر لەچەند ڕۆژێک "عەلیا بەھات" وێنەیەکی خۆی و "شارۆخان"ی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە، بەبۆنەی فیلمە نوێیەکەیان بەناوی "خۆشەویستم زیدانجی".


"عەلیا بەھات" ساڵی ١٩٩٣ لەوڵاتی ھیند لەدایکبووە، بۆ یەکمجار لە فیلمی کۆمیدی "قوتابی ساڵ" بەشداریکرد، پاشان بووەتە ئەستێرەیەکی دیاری بۆلیوود.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟