دراما

بزانن "ھاندە ئەرچل" کاتی بۆ چ شتێکی گرنگ نییە؟

"ھاندە ئەرچل" خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورک لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ یەکێک لەماڵپەڕە تورکەکان بۆ یەکەمجار نھێنییەک ئاشکرا دەکات.

"ھاندە ئەرچل" خانمە ئەکتەر بۆ ماڵپەڕی "ڤاتان" ئاشکرای کردووە کە لەئێستەدا زۆر سەرقاڵە بەکاری ھونەری، بۆیە کاتی نییە بۆ ئاشقبوونی ڕەگەزی بەرامبەر.


ئەو ئەکتەرە ئەوەیشی ڕوون کردووەتەوە کەھیچ پەیوەندییەکی خۆشەویستی لەگەڵ ئەستێرە "چاتای ئۆلسۆ" نییە کەلەماوەی ڕابردوودا لە دەزگا ڕاگەیاندنەکان بڵاو کرایەوە.


"ھاندە ئەرچل" ساڵی ١٩٩٣ لەوڵاتی تورکیا لەدایکبووە، زانکۆی لەبواری ھونەر تەواو کردووە، ساڵی ٢٠١٤ لەڕێگەی درامای "زانکۆی شێتانە" ناسرا.

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟