ستایل

بەوێنە... چۆنیەتی پۆشینی چاکەتە بێ قۆڵەکان

دوای ئەوەی لەوەرزی پاییز مۆدەی چاکەتە بێ قۆڵەکانی لەناو مارکەکانی جیھانی دەنگدانەوەیەکی زۆری ھەبوو، بۆ وەرزی زستانیش بەھەمان شێوە دەتوانن بیپۆشن.

چاکەتە بێ قۆڵەکان چەندین شێوازی جیاواز لەخۆی دەگرێت، لەوانەیش شێوازی درێژ و کورت بەقوماشی کوڵکدار و لۆکەیی و پێستی.
 

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن بەم شێوەی خوارەوە چاکەتە بێ قۆڵەکان بپۆشن:
*پۆشینی پانتۆڵی کەمەر درێژ گونجاوترینە لەگەڵ چاکەتە بێ قۆڵ و درێژەکان.
*بۆ دەرچوونی ڕۆژانە خانمان دەتوانن ئەم جۆرە چاکەتە لەگەڵ قەمیس یان بلوزێک بیپۆشن، لەگەڵیشیدا پانتۆڵ یان شۆرتی جۆری کابۆی "جینز".
*بۆ دەرچوونی فەرمی دەبێت شێوازەکانیان زیاتر درێژتر بێت، ھەروەھا لەگەڵ پانتۆڵی قوماش و قەمیس بپۆشرێت.
*بۆ دەرکەوتنتان بەشێوەیەکی کلاسیکی دەتوانن ڕەنگی ڕەش بپۆشن، لەگەڵ قایشی پشتیتش ببەستن و ڕەنگەکانیش زیاتر دەبێت سادە بن.

 

چۆنه‌ به‌لاته‌وه‌؟